بۆچی هەندێکجار گەدە هەڵدەئاوسێت؟

کێشت زیادی نەکردووە و هەندێکجار دەبینیت سکت هەڵئاوساوە بەهۆی گەدەتەوە، ئەمەش تووشێ دڵەڕاوکێت دەکات و دەتەوێت هۆکارەکەی بزانیت، بێگومان رەنگە رەفتارە هەڵەکانی خۆت بێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی rotana لەرووی تەندروستیەوە، بەشێک لە هۆکارەکانی هەڵئاوسانی گەدە، دەگەڕێتەوە بۆ بوونی غازاتێکی زۆر لە گەدە و ریخۆڵە، یاخود ناچالاکی کرداری هەرس و هەستکردن بە ئازار، کە ڕەنگە بەهۆی خواردنی بڕێکی زۆر خۆراکەوە یان ناتەندروستەوە هەرست خاوبووبێتەوە، بەڵام ئەگەر زۆر دووبارە بوویەوە پێویستە راستەوخۆ سەردانی پزیشک بکەیت.

بەشێکی دیکە لە هۆکارەکانی هەڵئاوسانی گەدە بوونی نەخۆشیەکانی کۆڵۆن یان بەکتریا و ڤایرۆسی کۆڵۆنە، یاخود زۆر خواردنی سوێری وشکبوونەوەی لەش، هەندێکجاریش بەهۆی خواردنی فاسۆلیا و بقولیاتەکانەوە گەدە هەڵدەئاوسێت، چونکە هەستیاری یان کۆڵۆنت هەیە و پێویستە راوێژی پزیشک بکەیت، یان پێشتر زەڵاتە بخۆیت.

جگەلەم هۆکارانە خواردنەوەی ئاویش بە رادەی زیاد لە پێویست هۆکارە بۆ هەڵئاوسانی گەدە، بەتایبەت لە کاتی نان خواردن، یاخود قەبزوون.

چۆن چارەسەری هەڵئاوسانی سک دەکەیت؟

1-بایەخدان بە خواردنەوە رووەکیەکان، وەک نەعنا، کەمون.

2-خواردنەکانت پێویستە جۆراوجۆر بێت، واتە هەر پرۆتین یان چەوری یان شیرینی نەبێت، پێویستە میوە و سەوزە و زەڵاتە و چەوری و پرۆتین و سەرجەم خۆراکەکان بە هاوسەنگی بەسەر رۆژەکەتدا دابەشبکەیت.

3-دووربکەوەرەوە لە خواردنەوە کافاینەکان و جگەرەکێشان و کاربۆهێدرات، یان خواردنە ئامادەکراوەکان وەک ئایسکرێم یان مایۆنیز گۆشتی قوتو.

Back to top button