ئه‌مه‌ریكا: سزاكان ده‌گه‌نه قورسترین ئاست و تاران به‌رگه ناگرێ
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا فشاره ئابووری و دیپلۆماسییه‌كانی بۆ سه‌ر ئێران ده‌گه‌یه‌نێته به‌رزترین ئاست، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ له تاران بگرێ په‌ره به به‌رنامه‌ی مووشه‌كی بالیستیك بدات و ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بشێوێنێت، به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكایش له كۆنگره‌ی داماڵینی چه‌ك دووپاتی كرده‌وه، كه هیچ سۆز و پێوه‌رێك ناگرنه‌به‌ر له قورسكردنی سزاكانی ئێران.
یلیم پولیت یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و ڕێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ك له كۆنگره‌كه گوتی، واشنتن به هێزی زۆره‌وه ڕووبه‌ڕووی ئێران ده‌بێته‌وه، له به‌رانبه‌ر بڵاوه‌پێكردنی مووشه‌كی بالیستیك له ناوچه‌كه و گواستنه‌وه‌ی چه‌ك بۆ وڵاتانی تر به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی.
زیاتر گوتی، هه‌موو ده‌وڵه‌تێك به‌رپرسیاره له‌به‌رده‌م بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، به‌وهۆیه‌وه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش بڕیاری داوه و گواستنه‌وه ناردنی ته‌كنه‌لۆجیای تایبه‌ت به مووشه‌كی بالیستیكی بۆ ئێران قه‌ده‌غه كردووه.
واشنتن به توندی دژی ئێران ده‌ستی به هه‌نگاو كردووه، به‌ڵام وڵاتانی ئه‌وروپا به‌رده‌وامن له پابه‌ندبوون به ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران، له ساڵی 2015یش چه‌ندان پیلانی هه‌واڵگری ئێران له ئه‌لمانیا و فڕه‌نسا ئاشكرابوون، بۆ ئه‌نجامدانی كرده و هه‌ڵمه‌تی تایبه‌ت، تا پێوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی ئه‌و دوو وڵاته كه به‌شدارن له ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی بپچڕێنێت و زیانیان پێ بگه‌یه‌نێت.