ریاڵ مەدرید یاریزانێكی پاریس دەگوازێتەوە

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لەنوێترین هەوڵیدا دەیەوێت كار بكات بۆ گواستنەوەی یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی پاریس سانجێرمان ئەندریا رابیۆ كە یانەی بەرشەلۆنە نزیك بوو لەگواستنەوەی ئەو ئەستێرە فەرەنسیە.

رۆژنامەی ئاس لە هەواڵێكیدا ئاشكرایكردوە كە زینەدین زیدانی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی داوای لە ئیدارەی یانەكەی كردوە كە كار بكەن لە پێناو گواستنەوەی رابیۆ بۆ ریزەكانی یانەی ریاڵ مەدرید لە هاوینی داهاتوودا.

رابیۆی تەمەن 23 ساڵ لەیارییەكانی ئەم وەرزە لەگەڵ یانەكەی زۆرینەی كات لەسەر كورسی یەدەگ بوەو لەلایەن راهێنەری یانەكەوە پشتی پێ نابەسترێت ئەمەش وای لەو یاریزانە كردوە كە بڕیار بدات بۆندەكەی لەگەڵ یانەكەی نوێ نەكاتەوەو لە هاوینی ریزەكانی یانەكەی جێبهێڵێت.

پێشتر ناوی ئەم یاریزانە بە یانەی بەرشەلۆنەوە دەبەسترایەوە، بەڵام پاش چونی فرانكی دی یۆنگ بۆ یانەی بەرشەلۆنە ئەم یاریزانە فەرەنسیە بێ هیوا بوو لە گواستنەوەی بۆ یانەی بەرشەلۆنەو ئەگەری هەیە پەیوەندی بە یانەی ریال مەدریدەوە بكات و كار لەگەڵ زیدانی هاونیشتمانی بكات لەو یانەیەدا.

Back to top button