وه‌رزشی كوردستان دیارده‌یه‌كی ناشرینی تێكه‌وت

خواكوڕك

دوێنێ له‌ خولی پله‌ی دووی كوردستان یانه‌ی كفری و یانه‌ی سه‌ید سادق له‌یاریه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌دا رووبه‌رووی یه‌كتری بوونه‌وه‌ و له‌ كۆتایی یاریه‌كه‌ش شه‌ڕ و ئاژاوه‌ی لێكه‌وته‌وه‌.

رۆژی 16/11/2016 یانه‌ی كفری توانی به‌گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له‌یانه‌ی سه‌ید سادقی ركاربه‌ری بباته‌وه‌ سه‌ركه‌وتنیان بۆ خه‌لی پله‌یه‌كی كوردستان مسۆگه‌ر كرد، به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ له‌لایه‌ن هه‌وادارانی هه‌ردوو یانه‌ شه‌ڕ و ئاژاوه‌ تێكه‌وت و دواتر ته‌قه‌یه‌كی زۆر له‌ناو شاری كفری كرا به‌بۆنه‌ی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌.

فه‌رمان حه‌سه‌ن رۆژنامه‌نوسی وه‌رزشی له‌باره‌ی ئه‌و دیاردیه‌وه‌ ده‌ڵێت، وه‌رزش و ته‌قه‌كردنی خۆشی دوو روودوی زۆر لێك دوورن و هه‌رگیز ناكرێ خۆشی و گیانی وه‌رزشی له‌رێگه‌ی ته‌قه‌ی هه‌واییه‌وه‌ ده‌رببڕیت. هه‌روه‌ها ده‌شڵێت ئه‌مه‌ شتێكی نا شارستانیه‌

Back to top button