ئازاد جوندیانی: کۆتایی وادەی پارتی بۆ پێکهێنابی حکومەت ئاشکرا دەکات ئەگەر یەکێتی بێت یان نێت

ئازاد جوندیانی ئه‌ندمی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریكا ده‌ڵێت، نه‌ك هه‌ر من هه‌ر هاوڵاته‌كی كوردستان نیگه‌رانه له درێژه‌كێشانی ئه‌م كۆبونه‌وانه به‌ڵام پێم وانیه درێژه بكێشێت وای بۆ ده‌چم له‌سه‌ره‌تای مانگی چوار واته(1 یا2 / 4) كۆتایی به‌م ڕێگرییانه بهێنرێت كه‌له‌به‌رده‌م پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تدا له ئارادان كه حه‌قیش نیه ئه‌و ڕێگرییانه هه‌ركه‌س هه‌یه بیكات ئه‌وه‌ی دیاره ئێستا یه‌كێتیه ڕێگری ده‌كات له‌پێكهێنانی حكومه‌ت، به‌شێكی وه‌ك ده‌ڵێن په‌یوه‌ندی هه‌یه به كێشه نێوخۆییه‌كانی یه‌كێتی له‌سه‌ر پۆسته‌كان بۆیه گرێ كوێره‌كان دروست ده‌كات.”
ئازاد جوندیانی ئه‌وه‌شی وت به‌ڵام من ته‌نها ئه‌و لایه‌نه‌ی نابینم به‌ڵكو یه‌كێتی تا “حه‌د” ێك توشی “غرورێك” ببوو له‌ماوه‌ی ڕابردوودا كه پێم وایه ده‌بێت ورده ورده ئه‌و غروره بنیشێته‌وه وه‌ك زاراوه‌ی ڕه‌واندوزی ده‌ڵێن دابمركێته‌وه، ئه‌گه‌رچی ئه‌م ڕێگرییانه‌ی یه‌كێتی پێكهێنانی حكومه‌ت دواده‌خات به‌ڵام یه‌كێتی ده‌یه‌وێت زۆرترین “نوقورچك” له پارتی بگرێت ،به‌ڵام پارتی ئێستا ئازاده له پێكهێنانی حكومه‌ت به‌تایبه‌ت دوای ڕێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان چونكه به‌شێك له‌و پۆستانه‌ی یه‌كێتی داوای ده‌كردن درا به گۆڕان و لایه‌نه‌كانی تر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاتێك پارتی ده‌ستپێشخه‌ریه‌كی ده‌كرد بۆ یه‌كێتی بۆ ڕۆژی دواتر یه‌كێتی گرێ كوێره‌یه‌كی تری دروست ده‌كرد.”
جوندیانی ده‌ڵێت یه‌كێتی تا ئێستا تاكه هۆكاری پێكنه‌هێنانی حكومه‌ته، به‌ڵام هه‌موو كات ئه‌م داخرانه مه‌رج نیه سودی هه‌بێت به‌ڵكو هه‌ندێك جار ئه‌نجامی پێچه‌وانه‌ی ده‌بێت سوڕان و دواكه‌وتن-ی به‌دوادا دێت، بۆیه من پێم وایه ئه‌گه‌ر تا 4/1 یه‌كێتی هه‌روا بڕوات دڵنیام پارتی له‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌سوڕێته‌وه و یه‌كێتی ده‌خاته دواوه پڕۆسه‌كه ده‌ڕوات ئه‌وكات ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی بۆ یه‌كێتی دانراوه یا به به‌تاڵی ده‌هێڵرێته‌وه یا به‌وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌برێن كه ئه‌مه بۆ یه‌كێتی زۆر ترسناك ده‌بێت وه بۆ پڕۆسه‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستانیش من ناڵێم مه‌ترسیدار ده‌بێت به‌ڵام حاڵه‌تێكی خۆش نابێت، بۆیه یه‌كێتی له‌م 10 ڕۆژه‌ی ماوه ئه‌و گرێ و كێشانه‌ی ناوخۆی خۆی یا ئه‌و گڕێ كوێرانه‌ی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ دروستی كردووه ده‌كاته‌وه چونكه دواجار ئه‌وه‌ی زیان ده‌كات یه‌كێتیه، نه‌ك پارتی و گۆڕان و ئه‌و لایه‌نانه‌ی تر كه‌به‌شداری ڕاسته‌قینه‌یان ده‌بێت له‌پێكهێنانی حكومه‌تدا.”
جوندیانی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه‌كردووه پارتی زۆركات ئه‌مجاره‌ش زۆر حسابی كورسی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نه‌كردووه به‌ڵكو زۆرتر پۆستی پێداون ئه‌وه‌تا وه‌ك باس ده‌كرێت له‌ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی داوه به‌یه‌كێتی بۆیه ئیتر پێویسته له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا ڕون بێته‌وه كه یه‌كێتی مه‌به‌ستێتی حكومه‌ت پێكنه‌یه‌ت یا چی؟”
ڕاشیگه‌یاند” من ئه‌وه ناونانێم “نازكێشان” چونكه ڕه‌نگه ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه له‌سیاسه‌ت به‌كارنه‌یه‌ت به‌ڵكو زیاتر شاعیرانه‌یه هه‌تا ده‌كرێت ڕاگه‌یاندن به‌كاریبهێنێت، به‌ڵام پارتی مه‌به‌ستیه‌تی كابینه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌ن پێكبهێنێت تا هه‌مووان پێكه‌وه ڕوبه‌ڕوی دۆخه‌كان له‌كوردستان و به‌غداد ببنه‌وه تا سبه‌ی بیانویه‌ك بۆ یه‌كێتی نه‌هێڵنه‌وه بڵێ پارتی نه‌یهێشت من به‌شداربم واته ئه‌وه پیشاندانی نیه‌ت پاكی پارتیه به‌وه‌ی كه‌هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌شداربن بۆیه ئه‌م چه‌ند مانگه پارتی زۆر به”ته‌حه‌مول” و “ئیجابیانه” مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كردووه.”
له‌باره‌ی داواكاری یه‌كێتی بۆ به‌شداری كردنی كارای له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئازاد جوندیانی رایگه‌یاندووه، یه‌كێتی تا ئێستا به‌شداری كارای هه‌بووه له حكومه‌ت هه‌ر بۆ نمونه باسكردن له بابه‌تی نه‌وت كاتی خۆی یه‌كه‌م “سوكانی” بۆریه نه‌وتی كوردستان به‌ده‌ستی “خودا لێخۆش‌بوو به‌ڕێز مام جه‌لال” وه هه‌روه‌ها به‌ڕێز كاك مه‌سعود بوو له‌به‌رچاوی نوێنه‌رانی وڵاتان و ملیۆنان خه‌ڵك، یا نمونه‌یه‌كی تر ئه‌وكاته‌ی له‌ناو یه‌كێتی بووم كاتێك له‌كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی به‌توندی ڕه‌خنه‌مان له‌وه‌زیرێكی یه‌كێتی ده‌گرت به‌ڵام ڕه‌خنه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌نه‌بوو كه به‌رنامه‌ی یه‌كێتی جێ به‌جێ نه‌كردووه به‌ڵكو له‌سه‌ر ئه‌وه‌بوو كه له‌وه‌زاره‌ته‌كه‌یدا 10 فه‌رمانبه‌ری پارتی زیاتره له‌فه‌رمانبه‌ری یه‌كێتی واته به‌داخه‌وه تێگه‌یشتن له‌به‌شداری كارا به‌م جۆره بووه كه‌ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ری لایه‌نێك زیاتر بووه له‌وی تر.”
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كێ بوون ئه‌وانه‌ی له‌ناو یه‌كێتی به‌شدار بوون له دۆسیه‌ی نه‌وت؟ ئازاد جوندیانی وتی” ڕۆژێك دێت ئه‌وانه‌ی پشت په‌رده ئاشكرا ده‌بن، ئه‌وانه‌ی وه‌ك من وازیان هێناوه یا تا ئێستا له‌ناو یه‌كێتیدا ماون و وه‌ك ئێمه بێ ئاگابوون له دۆسیه‌ی شه‌ریكایه‌تی دۆسیه‌ی نه‌وت له ناو یه‌كێتی ئه‌گه‌ر لیژنه‌یه‌ك پێكهات بۆ لێكۆڵینه‌وه وه جدی بوون له لێكۆڵینه‌وه با‌نگم بكه‌ن ده‌چم زانیارییه‌كانیان پێده‌ده‌م.”
جوندیانی جه‌ختی كرده‌وه كه‌س ناتوانێت دوو ئیداره‌یی له‌كوردستاندا بچه‌سپێنێت ئه‌وه‌ی به‌ته‌نها ده‌توانێت دوو ئیداره‌یی بچه‌سپێنێت وڵاتانی هه‌رێمی-ین ئیتر توركیایه یا ئێران به‌تایبه‌ت ئێران، چونكه ئێران ده‌یه‌وێت “حه‌دیقه‌یه‌ك”ی ته‌واو كراوه‌ی هه‌بێت له ناوچه‌ی پشتی خۆی له “زۆنی سلێمانیدا”.
هه‌روه‌ها جوندیانی وتی من پێم وایه ئه‌گه‌ر ئه‌مه ببێته ستراتیژی ئێران به‌تایبه‌ت بیه‌وێت له‌ناوچه‌یه‌كی سنوری گرنگ بۆ دژایه‌تی ئه‌مریكا دروست بكات له زۆنی سلێمانیدا ده‌توانێت ئه‌م حاڵه‌ته (دوو ئیداره‌یی) ف”ه‌رز” بكات، ئێران ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه هه‌ندێك شت “فه‌رز” بكات، من پێم وانیه ئێڕان بێ ئاگا بێت له سیاسه‌تكردنی سلێمانی هه‌تا له‌به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی داواكارییه‌كانی یه‌كێتی بۆ به‌شداریكردن له‌كابینه‌ی نوێ من پێم وانیه ئێران بێ ئاگا بێت.”
جوندیانی له كۆتایی قسه‌كانیدا حیزبی (الف) یا (با) دانی پێدا ده‌نێت یا نا ئه‌وه جیایه به‌ڵام هه‌موو دنیا دان ده‌نێت به‌وه‌ی كه كاك مه‌سعود تاكه سه‌ركرده‌ی بێ ڕكابه‌ر و كاریزمایه له‌كوردستان كه ئێستا مابێته‌وه ئیتر نازانم دوای 10 ساڵ یا 15 ساڵی تر كێ دێت و ده‌ڕوات ئه‌وه جیایه، به‌ڵام به‌ڵێ پارتی برا گه‌وره‌یه وه كاك مه‌سعودیش تاكه سه‌ركرده‌ی یه‌كه‌می كاریزما و بێ ڕكابه‌ره ئێستا له‌كوردستان.”