عومرەكارێكی هەولێر لە سعوودیە كۆچی دوایی كرد

ئێوارەی ئەمڕۆ عومرەكارێكی سنووری پارێزگای هەولێر لە سعوودیە كۆچی دوایی كرد.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروبارى ئاينى حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند عومرەکارێکی كورد بە ناوی ئیبراھیم عەوڵا ڕەسول خەڵکی شاری سۆران، بە ھۆی نەخۆشی درێژخایەنەوە لە شاری مەکەی سعوودیە کۆچی دوایی کرد.

سەرچاوەكە گوتی ئەم ئێوارەیە دوای ئەنجامدانی نوێژی مردوو لە شاری مەکە، بە خاک دەسپێردرێت، ئەوانیش بە ناوی وەزارەتی ئەوقاف و كاروبارى ئاينییەوە، سەرەخۆشی لە کەسوکاری کۆچکردووەكە دەکەن.

Back to top button