ترەمپ ئەمشەو دوا مۆلگەی داعش لە باغۆزی سوریا كۆنتڕۆل دەكەنیەوە

 

دوای ئەوەی زیاتر لە مانگێكە دواهەمین مۆڵگەی داعش لە باغۆز گەمارۆ دراوە, سەرۆكی ئەمەریكا، رایگەیاند، ئەمشەو دەست دەگرین بەسەر دواین مۆڵگەی رێكخراوی داعش لە سووریادا.

سەرۆكی ئەمەریكا، دۆناڵد ترەمپ، بە كەناڵی “CBS news”ی ئەمەریكی راگەیاندووە:” 400 سەربازی ئەمەریكی لە باكووری رۆژهەڵاتی سووریا دەمێننەوە.

بڵاوكردنەوەی ئەو زانیارییە لە كاتێكدایە، هێزەكانی سووریای دیموكرات، ئەمڕۆ رایگەیاند، هێزەكانیان نزیكبوونەتەوە لە سەركەوتنی یەكجاری بەسەر داعشدا.

هەسەدە راشیگەیاند، بە مەبەستی كێوماڵكردنی ناوچە رزگاركراوەكان، تا ئەندازەیەك هێرشیان بۆ سەر ئەو چەكدارانەی داعش راگرتووە، كە خۆیان له ناوچەیەكی بەرتەنگی باغۆز حەشار داوە.

دوێنێ سێشەممە، هەسەدە، توانی دواین هێڵی بەرگری داعش تێكبشكێنێت، كە لە كەمپی باغۆز درووستیان كردبوو.

Back to top button