مستەفا چاوەڕەش: با سازش بۆ یەكتر بكەین نەك دەستی خەڵك ماچ بكەین

دوای ئەوەی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆبوونەوە بۆ گفتوگۆكردن لە بارەی پێكهێنانی حكوومەت, ئەگەرچی رایانگیاند كە كۆبوونەوەكانیان دوای نەورۆز بەردەوام دەبێت:” ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی دەڵێت با سازش بۆ یەك بكەین و دەستی خەڵك ماچ نەكەین.
مستەفا چاوەڕەش، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردسان جەخت لە یەكڕیزی نێوان لایەنەكان دەكاتەوە و دەڵێ “ئەگەر یەكگرتوو نەبین دوژمنان زیانمان پێدەگەینن”.

ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی گوتیش: “پێویستە لایەنە سیاسییەكان لە پێش ھەموویانەوە یەكێتی لە یەكتر بێنە پێشەوە بۆ پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەت، سازش بۆ یەكتر بكەین باشترە لەوەی لە دەرگای خەڵك بدەین و دەستی خەڵكی دیكە ماچ بكەین”.

Back to top button