هۆکارێکی نوێی تووڕەبوون دۆزرایەوە

توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات کە پێوەندی هەیە لە نێوان هەڵچوون و کەمخەویی و تەنیا بە نەخەوتنی دوو سەعات وات لێ دێت كه‌ زیاتر توره‌تر ه‌ربكه‌وێت.

بە گوێرەی توێژینەوەیەکی نوێ لە زانکۆی ویلایەتی لۆوا تەنیا دواخستنی خەوتن بۆ ماوەی دوو سەعات دەکرێت تووڕەترت بکات و دەروونناسانیش ڕای دەگەیەنن کە بۆ یەکەمجارە پێوەنییەکی ڕاستەوخۆ لە نێوان هەڵچوون و کەمخەویدا بدۆزرێتەوە.

پێشتر بە بەڵگەی زانستی سەلمێندرابوو کە پێوەندی هەیە لەنێوان کەمخەویی و خراپبوونی باری دەروونی و دروستبوونی خەم و پەژارە، هەروەها دەرکه‌وتبوو کە خەوزڕان پەیوەندیشی بە کەمبوونەوەی بەختیاری و وزەی کەسەکەوە هەیە، بەڵام ئەمە بۆ یەکەمجارە لە توێژینەوەیەکدا توێژەران پێوەنی نێوان کەمخەویی و تووڕەبوون بسەلمێنن.

بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە کەسانی خۆبەخش توێژینەوەکە ئەنجام درا، پڕۆفیسۆر کاریزان، سەرۆکی توێژینەوەکە ڕای گەیاند، “کاتێک خەوتنی بەشداربووانمان سنووردار کرد، بۆمان دەرکەوت کە زیاتر تووڕە دەبن”.

شایەنی باسە ڕۆژانە خەوتن لە شەش بۆ حەوت سەعات کەمتر لە شەواندا دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی سیستەی بەرگری جەستە و پێوەستیشە بە زیادکردنی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی شێرپەنجە.

 

 

 

 

Back to top button