جێگرەوەی نانی بەیانی چییە؟

نانی بەیانی سوودی جیاوازی بۆ تەندروستی ھەیە، جۆرە میوەیەکیش بە جێگرەوەی نانی بەیانی دادەنرێت.

سوودەکانی نانخواردنی بەیانییان بێ سنوورە، بێگومان ھەمووشمان چەندین جار گوێمان لە سوودەکانی بووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، ھەندێک کات بە ھۆی دواکەوتن بۆ کارەکانمان، یان قوتابخانە و زانکۆ، کاتی پێویسیتمان نابێت بۆ نانخواردن، بۆ ئەم کێشەیەش جێگرەوەی ھەیە.

خواردنی یەک سێو لە بەیانییاندا، دەتوانێت جێگرەوەیەکی باش بێت بۆ ئەم کاتانە، سوودەکانی سێوخواردن لە بەیانییاندا بریتین لە: کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ، ڕێکخستنی شەکری خوێن و کەمکردنەوەی خەواڵویی.

Back to top button