نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئه‌و رۆژه هه‌ر دێت به‌سه‌ربه‌رزییه‌وه ده‌گه‌ڕێینه‌وه كه‌ركووك
له میحوه‌ری پردێ، نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری كه‌ركووك له گوتارێكدا به بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز وتارێكی پێشكه‌شی كرد گوتی: له نه‌ورۆز پێویسته ئاڵای كوردستان هه‌ڵبكرێت و دووپاتیشی كرده‌وه، رۆژێك هه‌ر دێت كه به‌سه‌ربه‌رزییه‌وه بگه‌ڕێینه‌وه شاری كه‌ركووك.
ئه‌مرۆ دوێنێ چوارشه‌ممه 20/3/2019 نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری كه‌ركووك له میحوه‌ری پردێ له نێو سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان وتارێكی پێشكه‌ش كرد و گوتی: ئه‌مرۆ ئێوه ده‌بینن له سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگه‌وه به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی نه‌ورۆز پیرۆزبایی له‌هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و هه‌موو پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان ده‌كه‌م به‌تایبه‌تی خه‌ڵكی كه‌ركووكی خۆشه‌ویست، كه‌ركووكی داگیركراو، كه‌ركووك كه ئه‌مرۆ ناتوانێت ئه‌وه‌ی له دڵێیهتی ئه‌وه‌ی ئاره‌زوویه‌تی بیكات، ئه‌و كه‌ركووك پێش كه‌متر له دوو ساڵ نه‌ورۆزمان تێدا كرد هه‌زارن خه‌ڵكی ئه‌م شاره له كورد و عه‌ره‌ب و توركمان به‌شدارده‌بوو، ئاڵای كوردستان له سێكانیانهوه تا خوارووی واحید حوزه‌یران عه‌لوه‌وه له‌وێ به‌رزده‌كرایه‌وه وه له شوێنی خۆی ده‌مایه‌وه به‌پێچه‌وانی كه ئه‌مرۆ ده‌یبینین ده‌بێت بچن بپارێینه‌وه ئه‌گه‌ر لێیان بگه‌رێن، ئه‌م ئاڵایه به‌رزبكه‌نه‌وه، ئاڵای كوردستانیش هه‌ڵناكرێت به‌ده‌ستمان ده‌یگرین و به‌ڵێنیشتان پێ ده‌ده‌ین له دوایدا ببینه‌وه ماڵ.
له درێژه‌ی وته‌كه‌یدا نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری شه‌رعی كه‌ركووك گوتی: كه‌ركووك ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و رۆژه‌ی كه به سه‌ربه‌رزی هه‌موو هاووڵاتیه‌كی ئه‌و پارێزگایه خۆشه‌ویسته ئه‌م بارودۆخه ناله‌باره‌ی به‌سه‌ریدا هاتووه رزگاریی ده‌بێت.
پارێزگاری كه‌ركووك گوتیشی: ئێمه له‌م رۆژه‌دا به‌و كه‌سانه ده‌ڵێن به‌تایبه‌تی كه خۆی ده‌زانێت ده‌یگوت ئاڵای كوردستان چییه ئه‌مه پهرۆیهكه، ئاڵای كوردستان ئه‌و ئاڵایه‌یه كه پێشمه‌رگه به‌رزی ده‌كرده‌وه ده‌چوو له دژی داعش و دژی داگیركاریه‌كانی كوردستان و شه‌ری پێ ده‌كرد و به‌رگری له كوردستان ده‌كرد، بۆیه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌و قسانه‌یان كردووه، ئه‌و كه‌سانه‌ش كه به‌شداربوونه شه‌رم بكه‌ن كه ئه‌و شاره خۆشه‌ویسته‌مان بده‌ن به ده‌سته‌وه ده‌بێت بچن داوای لێبووردن بكه‌ن، له دایكی شه‌هید، له هاوسه‌ری شه‌هید، له منداڵی شه‌هید، ده‌بێت له‌و خاكه بپارێنه‌وه ماچی بكه‌ن، كه‌وا چیان به‌سه‌ر هێناوه، خه‌ڵكی داگیركه‌ر به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك كه‌رامه‌تی خه‌ڵكی كورد ده‌شكێنێ له‌م شاره‌دا كه به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ ده‌كات كه مرۆڤی ژماره دووش نییه له‌م ژماره‌یه‌ش خوارتره.
گوتیشی: لێره‌وه‌و دووپات ده‌كه‌ینه‌وه له سایه‌ی ئه‌م پێشمه‌رگه قارمانانهوه ، له سایه‌ی خوێنی ئه‌و شه‌هیدانه‌وه ناوی شه‌هیده‌كانمان زۆرن، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌مرۆ یادیان بكه‌ینه‌وه ، به‌ناوی ئه‌و شه‌هیدانه‌وه به‌ڵێن به خه‌ڵكی كوردستان ده‌ده‌ین هه‌تا له‌م ژیانه‌دا ماوین ئێمه به‌رگری له كه‌ركووك بكه‌ین و ناسروێنهوه تا ئه‌و رۆژه‌ی كه‌ركووك رزگاری ده‌بێت.
له كۆتایی وتاره‌كه‌یدا گوتی: به‌م بۆنه‌یه‌وه پیرۆزبایی جه‌ژنی نه‌ورۆز و ده‌ست خۆشی له برای خۆشه‌ویستمان سه‌رۆك مسعود بارزانی ده‌كه‌ین وه له هه‌موو ههڤاڵاكانی.