لە ئاکامی نقوم بوونی بەلەمێک لە رووباری دیجلە لە موسل ۷۱کەس گیانیان لەدەستدا کە زۆربەیان گەشتیاری کوردن
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2016/09/bapala1.png)
دوای ئەوەی بەلەمێکی گەشتیاری لە ناو دورگەیەکی سەر رووباری دیجلە لە موسل نقوم بوو لە ئەنجامدا 71 كه‌س بوونە قوربانی و ژمارەیەکیش بێ سەروو شوێنن.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە: “له ئاكامی نقووم بوونی به‌له‌مێكی گه‌شتیاریی له نێو دوورگه‌یه‌كی گه‌شتیاریی له سه‌ر رووباری دیجله له شاری مووسڵ، 71 كه‌س خنكان و 55 كه‌سی دیكه‌ش رزگاركراون و به ده‌یانی دیكه‌ش بێسه‌رشوێن بوون”.
ئاشکراشیکردووە، به‌شی زۆری قوربانییه‌كانی ئه‌و رووداوه ژن ومنداڵن.
پێشتر، زوهێر ئه‌عره‌جی، قائیمقامی مووسڵ رایگەیاندبوو: “به‌له‌مه‌كه زیاد له پێویست سه‌رنشنینی هه‌ڵگرتووه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆكاری نقووم بوونی”.
هەروەها بەشار کیکی، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند: “ئه‌وان له په‌رله‌مانی عێراقه‌وه لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌دا ده‌كه‌ن” .
هه‌ر له‌گه‌ڵ بڵابوونه‌وه‌ی هه‌واڵی رووداوه‌كه، تیمه‌كانی فریاگوزاریی له شاری هه‌ولێر و دهۆكه‌وه به‌ره‌و شوێنی رووداوه‌كه به‌رێكه‌وتن و دكتۆر سامان به‌رزنجی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندرووستی هه‌ولێر رایگه‌یاند، تیمەکانی فریاکەوتن و ژمارەیەکی زۆری ئامبوڵانس بۆ بەهاناوەچوونی قوربانیانی رووداوه‌كه‌ی مووسڵ به‌ڕێكه‌وتوون و نەخۆشخانەکانی هەولێریش لە ئامادەباشیدان