پارتی بۆ یه‌كێتی: نابینین ئێوه‌ ساحێب ماڵ بن

خواكوڕك

سه‌رۆكی فراكسۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌مالپه‌ڕی فه‌رمی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندوه‌، “(عەتا سەراوی) ماوە ماوە قسەی زۆر گەورەتر لە خۆی دەكات، لە دواقسەشیدا باس لە پێگە و سەنگی پارتی لە سنووری دەڤەری سلێمانی دەكات، گوایە پارتی وەكو میوان مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت، یان دێت باس لە 31ـی ئاب دەكات، ئێمە بە بیری ئەو بەڕێزە دێنینەوە ئەگەر 31ـی ئابی لە بیرە با 17ـی ئاب و دوای 31ـی ئابیش لەبیر نەكات، بۆیە ئەو بەڕێزە بەو شێوازە كە باس لە سەنگی پارتی لە دەڤەری سلێمانی دەكات، پێی دەڵێین ئێمە پارتین و خەڵكی كوردستان شاهیدە پارتی لە قووڵایی مێژوو و جەماوەر لە سەرتاسەری كوردستاندا پێگە و سەنگ و قورساییی خۆی هەیە”.

ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌ لێدوانه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، “پێیشی دەڵێین ئەگەر ئەو دەربڕینانەی هەبێت ئێمە لەو بەڕێزە دەپرسین و بەر لەوەی باسی 31ـی ئاب بكەی 17ـی ئاب بەبیری خۆت بێنەوە و، لێی دەپرسین ئایا ئەو دەزانێت 66 مانای چی”.

ئه‌مێد خوشناو له‌ درێژه‌ی وه‌ڵامه‌كه‌ی ده‌ڵێت، “هیوادارین ئەو بەڕێزە بەقەد سەنگی خۆی و سەنگی ئەو حیزبەی كە تێیدایە و پێی دەنازێت، پێی خۆی ڕابكێشێت و بە شێوازێكی دروست و واقعی و مەنتقیانە لێدوان بدات، ئەگینا ئێمەیش لە جێگای هەر وەڵامێك لەو وەڵامانەی كە ئەو جۆرە پەیامانەی ئەو بەڕێزە و خەڵكی دیكە پێی دەدوێن، دەیان قسەمان هەیە، بەڵام پێمان وایە دۆخی هەرێمی كوردستان و بەرژەوەندییە گشتییەكانی هەرێمی كوردستان لە سەرووی ئەو شتانەوەیە و بەو جۆرە لێدوانانە ئێمە هیچ نیگەرانیەكمان نابێت، چونكە ئاییندەی خۆمان و هەرێمی كوردستان و خەڵكی كوردستان بە باشی دەبینین، بەڵام ئەو بەڕێزە و نموونەی ئەو بەڕێزە تەنیا پارتی دیموكراتی كوردستان دەبینن، بۆیە نەخۆشیی پارتییان گرتووە، ئەگینا ئاسان نییە بەلایانەوە پارتی لە چ پێگەیەكە و ئەوانیش لە چ پێگەیەكدان”.

Back to top button