سه‌رۆكی هه‌رێم وه‌ڵامی رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌داته‌وه‌

خواكوڕك

رۆژی چوارشه‌ممه‌ 16/11/2016 مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەردانی شارۆچکەی تازە ئازادکراوی باشیکی کرد و لەکۆبوونەوەیەکی جەماوەرییدا لەگەڵ کەسایەتی و پیاوماقوڵانی سەرجەم پێکھاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانی ئەو شارە کۆبۆوە و وتارێکی پێشکەشی ئامادەبووان کرد.

له‌ ته‌وه‌رێكی وتاره‌كه‌ی دا له‌باره‌ی ره‌خنه‌ی ئه‌و رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی تایبه‌ت به‌ مافه‌كانی مرۆڤ بارزانی ده‌ڵێت، “ھەرێمی کوردستان زیاتر لە یەک ملیۆن و نیو ئاوارەی لە خۆ گرتووە، ئەوە بۆ لەبەرچاو ناگرن؟”.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت “ئەوان ھەرچۆن بیردەکەنەوە ئاساییە، بەڵام ئەوە سیاسەتی ئێمەیە و ئێمە بە ھیچ شێوەیەک رێگە بە تاوانباران نادەین بە ناوی ئاوارەوە بگەڕێنەوە ئەو ناوچانە”.

مه‌سعود بارزانی له‌باره‌ی داهاتووی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستیان له‌تاوانی كۆمه‌ڵكوژی كورد دا هه‌بووه‌ ده‌ڵێت، “ئەوانەی دەستدرێژی و تاوانیان لە دژی کچانی ئێمە ئەنجام داوە لە ھەر کوێ بن دەبێت باجی ئەو تاوانانە بدەن و تۆڵەیان لێ دەکرێتەوە”.

سه‌رۆكی هه‌رێم ئاماژه‌ به‌ پێكهاته‌ی گه‌لی كوردستان وسیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت، “ئەوە ئەو تابڵۆ جوانەیە کە ئێمە شانازیی پێوە دەکەین، مەلا لە مزگەوت بانگ دەدات، لە کڵێسەکانەوە زەنگ لێ دەدرێت و ئێزدییەکانیش لە پەرستگە پەرستشی خۆیان بەجێ دەگەیەنن. ئەوە ئامانجی ئێمەیە و ھەر واش دەمێنێتەوە”.

Back to top button