لەپاش واز هێنانی سكرتێری گشتی حزبی دیموكرات قەیرانی سكرتێر دروست دەبێت لەم حزبە

خواكوڕك

پاش ئەوەی خاڵید عەزیزی سكرتێری گشتی حزبی دیموكراتی كوردستان، لە پۆستەكەی دەستی لەكار كێشاندەوە، وە لەلایان كۆمیتەی ناوەندیی ئەو حزبە دەست لەكار كێشانەوەكەی قبوڵكراو، بەڵام بەپێی پەیرەوی ناوەخۆی ئەو حزبە تا دوو مانگ دەبێت سكرتێری گشتی ئەو حزبە هەڵبژێردرێت.

بەگوێرەی سەرچاوەی میدیاكان تاوەكو ئێستا نادیاره‌ كام له ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حێزبی دیموكراتی کوردستان وه‌ک سکرتێری گشتی نوێی ئه‌م حێزبه هه‌ڵده‌بژێردرێن، به‌ڵام هه‌ندێک سه‌رچاوه‌ی نزیك له‌ حدكا ،ده‌ڵێن چاوه‌ڕوان ده‌کرێت مسته‌فا مه‌ولوودی، جێگری ئێستای سکرێتر، ئاسۆ حه‌سه‌نزاده‌ ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی یان مسته‌فا شه‌ڵماشی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی ئێستای ئه‌و حێزبه‌ خۆیان كاندید بكه‌ن.

گوڵاله شه‌ره‌فکه‌ندی: كه‌ میدێاكانی نزیك له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان وه‌ك كانديديكى دیار باسی لێوه‌ ده‌كه‌م كه‌ ببێته ‌سكرتێری (حدك ) به‌لام ئه‌و پێ وایه‌ كه‌ “متمانه‌ی پیاوانی پێشمه‌رگه به ژنانی هاوسه‌نگه‌ریان به‌راوه‌رد له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می خه‌باتی چه‌کداری دابه‌زیوه و فه‌زای حێزبی دیموکراتیش ئاماده‌ی قه‌بوڵ کردنی سکرتێرێكی ژن نیه”

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ژنان له مێژوویی حێزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا و به‌ تایبه‌ت ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو چاڵاکی و ئاماده بوونێکی به‌رچاویان بوه و هه‌نووکه‌ش ژمارێک ژن ئه‌ندامی کۆمیته‌ ناوه‌ندی حێزبه‌کانی دیموکرات و کۆمه‌له‌ن (هه‌موو باڵه‌کانیان) و یه‌ک له هاوسه‌رۆکه‌کانی په‌ژاکیش ژنه به‌ڵام تا ئێستا هیچ ژنێک له مێژووی حێزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا و ئه‌ڵبه‌ت له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستاندا ئه‌رکی سکرتێری گشتی له ئه‌ستۆ نه‌بوه.

سه‌رچاوه‌
ڕاگه‌یاندنی حدك

Back to top button