گوێز تەمەنت درێژ دەکات

گوێز سوودێکی زۆری هەیە لەرووی تەندروستییەوە، باشترین یارمەتیدەرە بۆ دابەزانی کێشت و پاراستن لە نەخۆشییەکان، بەتایبەت نەخۆشیەکانی دڵ و خوێنبەرەکان و شێرپەنجە.

لەبارەی سوودەکانی گوێزەوە ماڵپەڕی lamsatoki باس سێ کاریگەری دەکات:

1-لە مردنی لەناکاو دووردەخاتەوە
خواردنی گوێز رۆژانە، لەکۆمەڵێک نەخۆشی  مەترسیدار و مردنی لەناکاو دەتپارێزێت ، وەک نەخۆشیەکانی ئامێری هەناسەدان (رەبۆ، هەڵئاوسانی سییەکان) یاخود نەخۆشیەکانی دڵ و خوێنبەرەکان و شێرپەنجە، نەخۆشی شەکرە..هتد.

2-هاوسەنگکردنی کێشی لەش
گومانی تێدانییە کە هەمووان ئارەزووی لەشولارێکی رێک و تەندروست دەکەن، گوێزیش باشترین یارمەتیدەرە بۆ توانەوەی چەوری، چونکە دەوڵەمەندە بە چەوری بەسوود و ترشی ئۆمیگاسێ.

3-تەمەن درێژی
لێکۆڵینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە خواردنی گوێز هۆکارە بۆ درێژکردنی تەمەن، چونکە جگەلەوەی لە هەموو ئەو نەخۆشیانە دەتپارێزێت، چەوریە چڕەکان دەگۆڕێت بۆ چەوریە کەم چڕەکان.

Back to top button