عادل عەبدولمەھدی داوای دوورخستنه‌وه‌ی پارێزگاری نه‌ینه‌وا و جێگره‌كه‌ی ده‌كات
عادل عه‌بدولمه‌ھدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ، له نامه‌یه‌كدا بۆ محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ، داوای كردووه كه به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می و به‌فیڕۆدانی سامانی گشتی و خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاته‌كانیان، ھه‌ریه‌ك له نه‌وفه‌ل عاگوب، پارێزگاری نه‌ینه‌وا و جێگره‌كه‌ی، له كار دووربخرێنه‌وه.
هه‌روه‌ها عه‌بدولمه‌هدی له نامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: بوونی به‌ڵگه له لێكۆڵینه‌وه‌كان كه ده‌یسه‌لمێنن پاره و بودجه‌ی گشتی له پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌هه‌ده‌ر دراون.
رۆژی پێنجشه‌ممه، 21ی ئادار به‌له‌مێكی په‌ڕاندنه‌وه‌ی گه‌شتیاران له دوورگه‌ی گه‌شتیاری باكووری رۆژئاوای مووسڵ، كه ده‌كه‌وێته سه‌ر رووباری دیجله نقوومبوو و به‌هۆیه‌وه نزیكه‌ی 100 كه‌س گیانییان له‌ده‌ستداو تا ئێستاش ژماره‌یه‌ك گه‌شتیار بێسه‌روشوێنن، كه زۆربه‌یان ژن و منداڵن.