بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی ناسینی به‌رزاییه‌كانی جۆلان بۆ ئیسرائیل، كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه

دۆناڵد ترامپ رۆژی پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند ئیتر دوای 52 ساڵ كاتی ئه‌وه‌یه ئه‌مریكا ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ریی ئیسڕائیل به‌سه‌ر به‌رزاییه‌كانی جۆلان به فه‌رمیی بناسێت، چونكه ئه‌م ناوچه‌یه گرنگییه‌كی ستراتیژیی هه‌یه بۆ ئاسایشی حكومه‌تی ئیسڕائیل و هه‌روه‌ها سه‌قامگیریی له ناوچه‌كه‌دا. كه ئه‌م لێدوانه‌ش كاردانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك وڵاتانی ناوچه‌كه و وڵاتانی ئه‌وڕوپای لێكه‌وته‌وه.
ته‌نانه‌ت یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا رۆژی هه‌ینی هه‌ڵوێستی خۆی ده‌ربڕیی به‌رامبه‌ر به بڕیار و لێدوانه‌كه‌ی ترامپ و رایگه‌یاند: هه‌ڵوێستی یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا به‌رامبه‌ر به به‌رزاییه‌كانی جۆلان هه‌ر وه‌ك خۆیه‌تیی و به‌گوێره‌ی یاسا جیهانییه‌كان ئێمه ده‌سه‌ڵاتی ئیسڕائیل به‌سه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه‌دا به‌فه‌رمیی ناناسین و به به‌شێك له خاكی ئه‌م وڵاته هه‌ژماری ناكه‌ین.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیاش هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامیی له توركیا وتی: ئه‌نقه‌ره و ئه‌م رێكخراوه له به‌رامبه‌ر ئه‌م بابه‌ته هه‌ستیاره بێده‌نگ نابن و رێگه ناده‌ین داگیركردنی به‌رزاییه‌كانی جۆلان به یاسایی بكرێت.
هه‌روه‌ها حكومه‌تی رووسیاش وێڕای ره‌خنه له بڕیاره‌كه‌ی ترامپ وتوویه‌تیی: به‌فه‌رمیی ناسینی سه‌روه‌ریی ئیسڕائیل به‌سه‌ر ناوچه‌ی جۆلاندا دژایه‌تیی هه‌یه له‌گه‌ڵ یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و پێچه‌وانه‌ی بڕیارنامه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه.
جیا له‌مانه حكومه‌تی سووریاش رایگه‌یاندووه كه به هه‌موو توانایه‌وه هه‌وڵده‌دات به‌رزاییه‌كانی جۆلان وه‌رگرێته‌وه و ئێرانی هاوپه‌یمانی به‌شار ئه‌سه‌دیش رایگه‌یاندووه: بڕیاره تاكه كه‌سیی و له‌ناكاوه‌كانی دۆناڵد ترامپ ناوچه‌ی هه‌ستیاری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ره‌و قه‌یرانی یه‌ك له دوای یه‌ك ده‌بات.