كه‌شناسی: شەپۆلێكی دیكەی بارانبارین ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە پارێزگاکانی ھەولێر، دهۆک، سلێمانی و کەرکووک   ئاسمان پەڵە ھەور دەبێت و لە کاتەکانی دوانیوەڕۆدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ دابارینی لێزمە بارانی پچڕپچڕ و لە ناوچە شاخاوییەکانی بە ڕێژەیەکی زیاتر و هەندێ جاریش هەورە تریشقەی لەگەڵدایە.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی یەکشەممە، لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک و کەرکووک ئاسمان لە زۆربەی کاتەکاندا هەوری و بارانەوی دەبێت، درەنگانی شەو لە باشووری پارێزگاکاندا ڕێژەی بارانەکە زیاتر دەکات.

Back to top button