بۆ ما به‌رهه‌م ساڵح كورده‌؟

رێكان سه‌باح

پاش رووشكاندنی به‌رهه‌م ساڵح له‌ مووسڵ ” میدیا قێزه‌ونه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح” كه‌ ئه‌گه‌ر پێناسه‌ی كۆیله‌ بوون بكرێـت، ده‌بێت ئه‌وان وه‌ك وێنه‌ی راسته‌قینه‌ی سه‌ده‌ی (بیستوو یه‌ك) بنه‌خشێنرێت له‌ واتابوونی كۆیلایه‌تی دا، كه‌وتنه‌وه‌ رووپێوانی رووشكاوه‌ تۆماركرداوه‌كه‌ی سه‌رۆكه‌ بێ حورمه‌ته‌كه‌یان، به‌وه‌شه‌وه‌ نه‌وه‌ستان، له‌ رووشكاویه‌كه‌دا هه‌وڵیاندا وێنه‌ی رووشكاندنی بێ حورمه‌ت، ببه‌ستنه‌وه‌ به‌ پارتی، ئه‌وه‌ی كه‌ زۆر جێگای پێكه‌نینشه‌، به‌قاره‌مانی نه‌ته‌وه‌ی كورد پێشانی ده‌ده‌ن و وێنای ده‌كه‌ن گوایه‌ به‌رهه‌م بێحورمه‌ت، كورده‌ و له‌لایان عه‌ره‌ب هێرشی كراوته‌ سه‌ر! له‌كاتێكدا پرسیار ئه‌وه‌یه‌ به‌رهه‌م ساڵح له‌و باره‌یه‌وه‌، چی ده‌لێت؟ ماشاڵا هیچ پێویست به‌گه‌رانه‌وه‌ بۆ لێدوان وه‌رگرتن له‌به‌رهه‌م ناكات، به‌ ئه‌رشفی خۆیدا بچه‌وه‌، سه‌دان قسه‌ی به‌ تۆماركراوی هه‌یه‌، له‌و باره‌یه‌وه‌ و له‌ سه‌ردانێكی مه‌یدانی ناو به‌غدا دا، به‌رهه‌م ساڵح له‌ناو خه‌ڵكی به‌غدا به‌ده‌نگێكی ساف و ره‌وان ته‌عبیری كرد له‌ عه‌ره‌ب بوونی خۆی و زۆر به‌ روونی گوتی باوكم به‌ئه‌سل “عه‌ره‌به‌” ده‌ی كاكه فرۆشیار رازی و كریاری رازی ئه‌و چلته‌ چلته‌ت له‌ چیه‌؟

وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح تازه‌ حورمه‌تشكاو بێت و وه‌ها كه‌وتنه‌ حورمه‌تپارێزی، ئاخر به‌رهه‌م ساڵح جارێكی تر به‌ده‌نگێكی ساف و ره‌وان له‌ ناو مه‌یدانی شه‌قامی شاره‌كانی كوردستان، له‌به‌رده‌م مایكێكی میدیایی دا گوتی گه‌رانه‌وه‌ بۆ ناو یه‌كێتی حورمه‌تسزیه‌، ده‌ی خۆی چه‌ند كاتژمێری سیاسی تێپه‌ری نه‌كرد له‌سه‌ر ئه‌م قسه‌یه‌، به‌حورمه‌تسزی خۆی له‌میدیایی یه‌كێتی دا وه‌سفی و ناسنامه‌ی یه‌كێتی به‌به‌رگی خۆی كرده‌وه‌، ئاخر به‌رهه‌م ساڵحێك كه‌ سه‌رتاپای گیانی له‌ حورمه‌تسزی دا چه‌قابێت، حه‌ڵك چی تێدا بلێت،

به‌رهه‌مێك كه‌ به‌ 20 كورسی كه‌نیوه‌ی له‌ حه‌ویجه‌ به‌ده‌ست هاتووه‌ و به‌ ده‌نگێكی تژیی له‌ عه‌ره‌بی شیعه‌ بووبێتن به‌ سه‌رۆك كۆمار، چۆن و به‌چی نوێنه‌رایه‌تی كورد ده‌كات، له‌كاتێكدا خۆیان گوته‌نی به‌سه‌ر كاندیدی پارتی سه‌ركه‌وتن له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار به‌ده‌نگی ئه‌ندام په‌رله‌مانتاره‌ شیعه‌كان”.

ئه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵحی به‌م دۆخه‌ گه‌یاندووه‌، كه‌ كه‌س خۆزگه‌ی پێناخوازێت، بوونی كه‌سایه‌تیه‌كی لاواز و نه‌شیاوی سیاسیه‌، نه‌ك هێرشی میدیایی و وێنا ره‌شكردنی كێبركێی سیاسی، پارتی چی بلێت كاتێك به‌رهه‌م ساڵح ده‌یه‌وێت له‌ مووسڵدا وه‌ك قاره‌مان خۆی وێنا بكات، كه‌چی به‌ شاپ شاربه‌ده‌ری ده‌كه‌ن، به‌دز وه‌سفی ده‌كه‌ن، ئاخر نه‌ده‌با به‌رهه‌م ساڵحێك كه‌ خۆی به‌سه‌رۆككۆمار ده‌زانێت، به‌باشی بۆچوونی شاری مووسڵ دۆخه‌كه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندبایه‌؟ كه‌ كه‌سێك ئه‌وها “گێل ئاسا ده‌فرێت” بێگومان ده‌كه‌وێته‌ به‌ر نه‌فرینی خه‌ڵك و وه‌های به‌سه‌ر دێت كه‌ له‌ ڤیدیۆكه‌دا به‌روونی بینیمان چون باڵشكاویان كرد”.

له‌وه‌ش وه‌ڵاتر میدیا بێزه‌ڵه‌ته‌كه‌ی له‌جیاتی بێده‌نگ بوون و هه‌وڵی تێپه‌راندنی دۆخه‌كه‌، كه‌وتوونه‌ته‌ ئه‌سل و ئیسپاتی ” نه‌شاره‌زایی و نه‌زانینی سه‌رۆكه‌كه‌یان” به‌جوان وێنای ده‌كه‌ن، كه‌ به‌رهه‌م ساڵح نه‌شیاو و نه‌ شارزترین، سه‌رۆككۆماری مێژووی عێراقه‌، سه‌رباری ئه‌و هه‌موو نه‌زانیه‌ش، وێنای رووشكاندنی به‌رهه‌م ساڵحیان، له‌ مووسڵ به‌ پارتی گرێداو ده‌یانه‌وێت واش پێناسه‌ بكه‌ن، كه‌ گوایه‌ ئه‌و هێرشه‌ی مووسڵ له‌  ره‌گه‌ز په‌رستی عه‌ره‌بی هاتوو، یه‌كێك نه‌زانێت به‌رهه‌م ساڵح به‌ده‌نگ و ره‌نگی كورد بۆته‌”سه‌رۆككۆمار” ئاخر ئه‌و هێرشه‌ ئه‌وه‌نده‌ی له‌ به‌رمه‌بنای بێگانه‌ په‌رستی و كۆیلایه‌تی و عێراقچیه‌تی دێت، ئه‌وه‌نده‌ی له‌ روانگه‌یه‌ك نایه‌ت، كه‌ بكرێته‌ بابه‌تی ره‌گه‌ز په‌رستی عه‌ربی و كورد” چانه‌بوو به‌رهه‌م ساڵح سه‌ركردایه‌تی شۆره‌ش كورد نه‌بوو، مه‌گه‌رنا ده‌با هه‌موومان دراوسێ تروكمانه‌كه‌مان، عه‌ره‌به‌كمان، ئه‌رمه‌نه‌كه‌مان و مه‌سیحیه‌كه‌مان، بكوژین، ئاخر تۆیه‌ك كه‌ هیچ له‌ سیاسه‌ت و پۆستدا ناوه‌شێت و نازانیت، لێخوره‌ ده‌شته‌ روو له‌ هه‌رجێیه‌ك ده‌كه‌یت و به‌ ئه‌قلی بچووكت، ده‌ته‌وێت هه‌ڵقۆزیته‌وه‌، بۆ دۆخه‌ وێرانه‌كه‌ت و بۆ ئه‌وه‌ی خۆت به‌ قاره‌مان پیشان بده‌ت، ده‌ی ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی هه‌ر ئه‌و شاپه‌ ده‌بێت كه‌ به‌كه‌ڵه‌ی سه‌رت ده‌كه‌وێت خه‌لك، چی بكات؟

Back to top button