پارتی و یەكێتی بۆ پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەت كۆدەبنەوە

بەرپرسێكی یەكێتی ئاشكرای دەكات لەو هەفتەیە بۆ پرسی پێکهێنانی حکوومەت پارتی و یەكێتی كۆ دەبنەوە  و میدیاکانی یەکێتیش رای دەگەیەنن، لە کۆبوونەوەکە رێکەوتنی کۆتایی دەکریت.

ئەمڕۆ شەممه‌ 23ـی ئادار، لەتیف شێخ عومەر گوتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە میدیای حزبەكەی ڕاگەیاندووە، لەم هەفتەیەدا جارێكی تر شاندی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی پێكهێنانی كابینەی حكوومەتی نوێ‌ و پشكەكانی یەكێتی  كۆ دەبنەوە.

گوتەبێژەكەی یەكێتی ئاشكرای دەكات لەو كۆبوونەوەیە گفتوگۆ دەكرێت بۆ دابەشكردنی پۆستەكانی كابینەی نوێێ‌ حكوومەتی هەرێمی كوردستان،  ڕۆژی 19ـی ئادار شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە شاندێكی نوێ‌ دەستیان كرد بە گفتوگۆكردن بۆ پێكهێنانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.

یەكێتی نیشتمانیی كوردستان بەهۆی كێشە ناوخۆیەكانیەوە تا ئێستە هیچ كەسێكی بۆ پۆستەكانی یەكلا نەكردووەتەوە و ئەوەیش هۆكار بووە بۆ دواكەوتنی پێكهێنانی حكوومەتی داهاتووی كوردستان.

 

Back to top button