شه‌ڕ له‌به‌تاڵی باشتره
عه‌تا شێخ حسن
له‌به‌رئه‌وه‌ی عێراق ووڵاتێکی دامه‌زراوه‌یی نیه ، بۆیه پێگه‌ی کاراکته‌ره سیاسیه‌کانیشی پێش ئه‌وه‌ی له‌به‌رپرسیاره‌تی ده‌وله‌ته‌وه سه‌رچاوه بگرێت ، له‌مه‌کانه‌ته کۆمه‌لایه‌تی و مه‌زهه‌بیه‌کانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت ، ئاخر ئه‌گه‌ر پێگه‌ی سونه‌کانی عیراق نه‌بێت ، شه‌رعیه‌تی ( حه‌لبوسی ) له‌کوێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت ، یان ئه‌گه‌ر شیعه نه‌بێت ( عبدولمه‌هدی ) چۆن ده‌بیته سه‌رۆک وه‌زیران ، کاتێک کاک به‌رهه‌م له‌ده‌ره‌وی ئیراده‌ی خه‌ڵکی کوردستان ، به‌سه‌فقه‌یه‌ک ده‌بیته سه‌رۆک کۆمار ، ئه‌وا نابێته خاوه‌نی پێگه‌یه‌ک که ڕاوڕایه‌ڵه عێراقیه‌کان کۆبکاته‌وه ، بۆیه ئه‌مڕۆ موسلاویه‌کان جنێوباران و پارێزگاره‌که‌شیان ده‌ستی به‌ڕویدا هه‌لبڕی .
به‌هه‌رحاڵ ئه‌گه‌ر ئه‌و( شاپ و شان و شه‌ق ) هاویشتنه‌ی له‌موسڵ ڕوویدا ، له‌هه‌ولیر بوایه ، ده‌بوایه سایتی ڕاچڵه‌کین ، چه‌ند هینده رابچڵه‌کیایه ، یان سایتی چپه ، چۆن چپه‌چپی بکردایه به هات و هاوار و ، سایتی میلله‌تیش به‌کام پله‌ی ڕێخته‌ر بهه‌ژایه‌و ، به‌هه‌موویان ته‌پڵی شه‌ڕی خۆسڕینه‌وه‌و به‌ریه‌ککه‌وتنیان چۆن گوێی زه‌مینی بدڕیایه .
ئه‌گه‌ر ماستاو نه‌بێت هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه په‌لاماردانی کاک به‌رهه‌م ته‌فسیری ململانیی کورد‌و عه‌ره‌بی بۆ بکه‌یت ، ئاخر هه‌موو عیراق ده‌زانێت ئه‌و پۆسته به‌ره‌نجامی سه‌فقه‌یه‌که ، که‌دوور نیه له‌خولی داهاتوودا پۆسته‌که له‌حه‌قبه‌شی کورد ده‌ربهێنن ، تایبه‌ت تریش سونه‌کان پۆسته‌که‌ی به‌رهه‌م به ئینقلاب و پیلانی شیعه ده‌زانن ، خۆ براده‌رانی یه‌کێتیش له‌گفتوگۆکانی هه‌رێمدا ئه‌مه ناشارنه‌وه ، پۆستی سه‌رۆک کۆمار به‌مه‌کره‌مه‌ی ده‌نگی زورینه‌ی شیعه‌کانی پارله‌مانی عیراق ده‌زانن ، ئیتر ئه‌م مجامه‌له‌و ڕیایه چیه که بۆنی شانازی به‌زوبانی سه‌رۆک کۆماری لێدێت .
خۆ هه‌ندێک ڕاستیشی تیدایه ئه‌گه‌ر بلێین په‌لاماردانی به‌رهه‌م په‌یوه‌ندی به‌فه‌رهه‌نگی توندی عه‌ره‌بسالارییه‌وه هه‌یه ، ئاخر له‌سه‌رزه‌وی عێراقدا له‌خوله‌فای راشدینه‌وه تا عه‌بدولای موئمن ( سه‌دام حسین ) ( ٧٣ ) سه‌روک به‌کوشتن ده‌سه‌لاتیان به‌کۆتا هاتووه . به‌هه‌رحاڵ تێکڕای بۆچونه‌کان ئاساییه ، ئه‌وه‌ی نائاساییه ، ئه‌وسایت و نوسه‌ره ده‌ربارانه‌ن که په‌لاماره موسلاویه‌که په‌رده‌پۆش ده‌که‌ن و ، ڕووی ڕقیان ده‌که‌نه پارتی و ده‌ڵێن کێشه‌یان له‌گه‌ل به‌رهه‌م هه‌یه ، ئاخر له‌مێژووی عیراقدا ڕووی نه‌داوه که‌پارێزگارێک ده‌ست له‌سه‌رۆک کۆمار هه‌ڵبینیته‌وه ، بۆیه ڕه‌نگه ده‌ستی درێژی پارێزگاری موسڵ ببێت به ( سه‌ره‌تای نوشستی بیگانه‌په‌رستی سه‌رۆک کۆمار ) .
خنکانی نزیکه‌ی سه‌د مرۆڤ هه‌مومانی دڵگران کرد ، به‌ڵام خۆزگه کاک به‌رهه‌م وه‌ک بۆ شه‌هید بوونی ( ١٧٠٠ ) پیشمه‌رگه له‌شه‌ری داعشدا بروسکه‌یه‌کی ماته‌مینی نه‌نارد ، بۆ قوربانیه‌کانی موسڵیش بێده‌نگی هه‌ڵبژاردایه ، هه‌تا به‌م شێوه‌یه نه‌بوایه‌ته جێ جنێو و په‌لاماری موسلاویه‌کان و ، یان وێردی سه‌رزاری سایته‌کان و کاریکاتێری فیس بووکوانان . لانی که‌م عیبره‌تی له ئالاخان و کاک ئارامی شێخ محمد وه‌رگرتایه که‌له‌خۆپیشاندانه‌کاندا چاکه‌ت و پێلاویان ( عه‌ره‌ب واته‌نی تکرم ) لی به‌جێما.
خاتیمه‌ی که‌لام ئێستا کاک به‌رهه‌م له‌رووی پروتۆکۆلی و له‌واقیعی کاریشیدا کاراکته‌رێکی عیراقیه ، له‌وڕۆژه‌شی بووه به‌سه‌رۆک کۆمار یه‌ک خێری بۆ کوردستان نه‌بووه ، ئیتر بۆچی کوردستان بکه‌ین به‌ساحیبی شه‌ڕه‌که‌ی .