سلێمانی… ژنێك بە چەقۆ كوژرا

بەھۆی كوشتنی ژنێكی عەرەب لە گەرەکی مامەیارەی شاری سلێمانی  ٢ کەس دەستگیر دەکرێن.

پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە، دوێنی هەینی ٢٢-٣-٢٠١٩ لە گەڕەکی مامەیارەی سلێمانی ژنێکی تەمەن ٢٨ ساڵان بە رەگەز عەرەب لە ماڵەکەی خۆیدا بە چەقۆ كوژراوە .

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان كەشف و هێڵكاریی شوێنی ڕووداوەكە كراوە و تەرمی كوژراوەكە بۆ پزیشكی دادوەری لە شاری سلێمانی گواسترایەوە .

هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەیوان لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە کردووە و بەهۆی ئەو رووداوەوە دوو کەس دەستگیر کراون کە یەکێکیان عەرەبە و ئەوەی تریش کوردە.

ژنەكە خێزاندارە و لەکاتی رووداوەکە هاوسەرە و کەسوکاری لە دەرەوە بوون.

Back to top button