وەزارەتی دارایی چەند زانیارییەكی تازەی لەبارەی مووچەوە ئاشکرا کرد
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، تاكوو ئێستا هیچ بڕیارێك بۆ پێشخستنی دابەشكردنی مووچە نییە.
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی: “ئەو خشتانەی مووچە كە لەلایەن هەندێك پەیج و سایت بڵاو كراونەتەوە هیچ پەیوەندییان بە وەزارەتەوە نییە و راست نین”.
ئاماژەی بەوەش کرد: “تاكوو ئێستاش هیچ بڕیارێك نەدراوە بۆ ئەوەی دابەشكردنی مووچە كە ئێستا لە ٥ی هەموو مانگێك دابەش دەكرێت، پێش بخرێت بۆ ١ی مانگ”.
روونی كردەوە چاوەڕوانی ناردنی 453 ملیار دیناری بەغداو و پارەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان دەكەن بۆ ئەوەی دەست بە دابەشكردنی مووچە بكرێتەوە.
گوتیش: “بەهۆی ئەوەی عیراق بڕی 724 ملیار دیناری بۆ هەرێم ڕەوانە كردووە، بڕی زیاتر لە 200 ملیار دینار لەبەردەستی وەزارەتە، بەڵام تاكوو ئێستا هیچ بڕیارێك نەدراوە بۆ ئەوەی بەم بڕە پارەیەی لەبەردەستە دابەشكردنی مووچە پێش بخرێت، یان وەكوو خۆی دابەش بكرێت”.
پێش نەورۆز كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 12 هات.