میدیاكانی به‌رهه‌م ساڵح له‌خه‌فه‌تی په‌لاماردانه‌كه‌ی سه‌ری په‌لاماری پارتی ده‌ده‌ن
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی هه‌ینی به‌رهه‌م ساڵح سه‌ردانی مووسڵی كردوو هێرش كرایه سه‌ری له‌لایان خه‌ڵكی مووسڵ به‌دروشمی (شلع قلع کلکم حرامیە) میدیاكانی به‌رهه‌م ساڵح كه له‌سه‌ر بودجه‌ی سه‌رۆككۆمار سپۆنسه‌ر ده‌كرێن، چه‌ندین نووسه‌ر كه بابه‌تیان پێده‌نووسرێت و پاره‌یان پێده‌درێت، ئاراسته‌ی رووداوه‌كانیان له مووسڵ وه گۆریان بۆ سه‌ر هه‌ولێر و هێرشی میدیایان ده‌ست پێكرد بۆ سه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌كاتێكدا ناوچه‌كه و خه‌ڵكه‌كه له‌ده‌ره‌وه ده‌سه‌ڵاتی پارتی و هه‌رێمی كوردستانه”.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له میدیاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاندووه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له سیاقی هه‌واڵ بترازێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌واڵه‌ی هێرشه‌كه سه‌ر به‌رهه‌م ساڵح زیاتر نه‌كراوه، نازانین به‌رهه‌م ساڵح بۆچی ئه‌وه‌نده ته‌نگه‌تاو بووه، جارێكی تر ده‌ستی به‌هه‌ڵمه‌تێكی میدیایی كردووه، وه هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش پێمان وایه به‌هه‌ڵه‌یه، چونكه ئه‌و رووداوه له هه‌ولێر و هه‌رێمی كوردستان رووینه‌داوه، به‌ڵكو له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و مووسڵ روویداوه، بۆیه بهنهزانینیش ده‌ست به هه‌ڵمه‌ته‌كه كراوه، له‌كاتێكدا هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش به‌زمانی كوردیه، رووداوه‌كه‌ش له‌شوێنێك روویداوه كه به‌زمانی كوردی قسه ناكه‌ن”.
شایانی باسه میدیاكانی به‌رهه‌م ساڵح كه بودجه‌یان له‌سه‌ر پاره‌ی سه‌رۆككۆماری عێراقه، له‌لایان به‌رهه‌م ساڵح پاره‌یان پێده‌درێت ماوه‌ی دوو رۆژه به‌رده‌وام ده‌ستیان كردووه به‌هه‌ڵمه‌تێكی میدیایی به‌زمانی كورد له‌كاتێكدا رووداوه‌كه له شارێك روویداو كه به‌زمانی عه‌ره‌بی قسه‌ده‌كه‌ن و كوردی نازانن، وه‌هه‌روه‌ها رووداوهكهشیان به پارتی به‌ستۆته‌وه”.