شه‌ڕ له‌نێوان په‌كه‌كه و حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆگان زه‌ربه‌یه‌كی گه‌وره له هه‌ده‌په ده‌دات
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه شه‌ڕی پارتی كرێكارانی كوردستان و توركیا وه‌ستاوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیه‌كانی توركیا، جارێكی تر شه‌ڕ له‌نێوان په‌كه‌كه و توركیا ده‌ستی پێكرده‌وه، له‌و باره‌یه‌وه نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس كوردی باكوری كوردستان، ده‌میر ئۆزچه‌لیك له‌و باره‌یه‌وه ده‌نووسێ” بوونی شه‌ڕ له‌نێوان په‌كه‌كه و توركیا له ساتهوهقتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، زیانی گه‌وره له ده‌نگده‌ری كورد و هه‌ده‌په ده‌دات، چونكه بوونی هه‌ر شه‌ڕێك كورد له ده‌نگدان به هه‌ده‌په دوورده‌خاته‌وه، بۆیه هه‌ر شه‌رێك له‌و كاته له قازانجی ئه‌ردۆگان و زیانی هه‌ده‌په‌دایه”.
هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان ئه‌مرۆ له‌سنوری چیای جودی ئۆپراسیۆنێكیان ئه‌نجامدا، له راگه‌یاندراوێكی هه‌په‌گه‌دا ناسنانه‌ی شه‌ش سه‌ربازی توركیان به‌په‌له بڵاو كرده‌وه كه كوشتوویانه، ئه‌م هه‌وڵه‌ش له میدیاكانی توركیا به فره‌وانی بڵاو كرایه‌وه، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسانی نزیك له هه‌ده‌په‌ی لێكهوتهوه، به هاوكاری ئه‌ردۆگان بۆ هه‌ڵبژاردنی باسكرا”.
له‌و باره‌یه‌وه نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس رێكان سه‌باح لهواڵهكهی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی فیسبووك ده‌نووسێت، هێرشی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر سوپای توركیا لهساتهوهقتی بانگه‌شی هه‌ڵبژاردن، ئۆڤه‌رێكی باش ده‌بێت بۆ ئه‌ردۆگان و ده‌نگه‌كانی ئه‌كپارتی له‌توركیا، ده‌نووسێـت، من له‌وه تێناگه‌م بۆچی له‌م كاته‌دا شه‌ڕی ده‌ستپێكرد په‌كه‌كه، دهنووسێـ”به‌س بزانم بۆ له‌و ده‌مه، شه‌ڕ له‌نێوان په‌كه‌كه و سوپای توركیا دروست بویه‌وه، ئه‌رێ به‌درێژای ساڵ بۆ شهر نه‌بوو له‌نێوان په‌كه‌كه و توركیا ساتهوهقتی هه‌ڵبژاردن نه‌بێت. هه‌روه‌ها ده‌شنووسێـ”ئه‌م شه‌ڕه ته‌نها له قازانجی ئه‌ردۆگانه، ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ش ده‌یكات جگه له به‌رزكردنه‌وه‌ی بڵانسی ئه‌ردۆگان و جارێكی تر زه‌ربه‌یه‌كی تره له هه‌ده‌په وه هیچی تری لێ شین نابێت، چونكه هه‌ركاتێك شه‌ڕ دروست بێت، كورد له‌و وڵاته دوورده‌كه‌وێته‌وه له هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان به هه‌ده‌په، وه له‌هه‌مانكاتدا ره‌گه‌زپه‌رسته‌كان زیاتر پهڵكێشی ده‌نگدان به ئه‌ردۆگان ده‌بن، ئه‌رێ به‌راستی ئه‌و رێكه‌وتنه چیه له‌نێوان ” قه‌ندیل و ئه‌ردۆگان” ؟؟