سبەی پارتی و یەكێتی لە بارەی پێكهێنانی حكومەت لە پیرمام كۆدەبنەوە
لە درێژەی گفتوگۆكانی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە بارەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان, وابڕیارە سبەی یەكشەممە، هەردوو شاندی دانوستانكاری پارتی و یەكێتی لە پیرمام لەبارەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كۆببنەوە.
بەگوێرەی زانیارییەكانن(خواكوڕك) شاندەكەی پارتی پێكدێت لە كەمال كەركووكی، كاكەمین نەجاڕ، هێمن هەورامی، دڵشاد شەهاب، عەلی حوسێن، عەلی عەونی و فرسەت سۆفی.
شاندەكەی یەكێتیش بریتین لە عیماد ئەحمەد، رەفعەت عەبدوڵڵا، باڤڵ تاڵەبانی، شاڵاو كۆسرەت، عەدنان حەمەی مینا، لاهور تاڵەبانی و لەتیف شێخ عومەر.
رۆژی 4ی ئادار/ مارسە 2019 پارتی و یەكێتی لە هەولێر رێككەوتنێكی سیاسیان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان واژۆ كرد.