حكومەتی عێراق ترسی لە ڕاپەڕینی خەڵكی توڕەی موسڵ ھەیە، ھێز بۆ ئەم شوێنەی جوڵەی پێكرا

هێزێكی چه‌كدار چوارده‌وری بینایه‌ی پارێزگای گرتووه‌، ئه‌مه‌ش بۆ رێگریكردن له ئه‌گه‌ری هه‌ر ره‌فتارێكی كتوپڕ، كه‌ له‌ لایه‌ن خه‌ڵكی تووڕه‌ی ئه‌و شاره‌وه‌ نیشان بدرێت.

سەرچاوەیەك لە پۆلیسی نەینەوا كە نەیویست ناوی بڵاو بكرێتەوە ئاشكرایكرد، “به‌ له‌ به‌رچاوگرتنی دۆخی شاره‌كه‌، هێزێكی سه‌ر به‌ فه‌وجی سوات چوارده‌وری بینایه‌ی پارێزگای مووسڵی ته‌نیوه‌، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر حاڵه‌تێكی كتوپڕ”، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو، كه‌ له‌وانه‌یه‌ خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ تووڕه‌یی خۆی‌ له‌ گوفتاره‌وه‌ بگۆڕێت بۆ ره‌فتار.

سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، “ئه‌و هێزانه‌ له‌ ترسی پێشێلكاری ئه‌منی چوارده‌وری ئه‌و بینایه‌یان گرتووه‌”.

دوای ئه‌وه‌ی له‌ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی نه‌ورۆز به‌هۆی نغرۆبوونی به‌له‌مێكی گه‌شتیاری له‌ رووباری دیجله‌ له‌ شاری مووسڵ، كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ 100 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و تا ئێستاش ژماره‌یه‌كیان بێسه‌روشوێنن، خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ تووڕه‌یی خۆیان له‌ دژی كه‌مته‌رخه‌می و گه‌نده‌ڵیی ده‌سه‌ڵاتدارانی حكوومه‌تی ناوه‌ندی و خۆجێیی پارێزگاكه‌یان هێنایه‌ سه‌ر شه‌قام و، داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ و سزادانی به‌رپرسانی شاره‌كه‌یان ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت پارێزگار.

Back to top button