هێزێكی زۆری سەربازی چواردەوری بینای پارێزگای موسڵ یانگرت

دوای روودانی گیان لە دەستدانی نزیكەی سەد كەس لە ناوچەیەكی گەشیاری موسڵ, سەرۆك وەزیرانی عێراق هاوكات لەگەڵ خەلكی ئەو پارێزگایە داوای دورخستنەوەی پارێزگاری موسڵیانكرد, كەمێك لەمەو بەر هێزێكی چەكدار چواردەوری بینایەی پارێزگای گرتووە، ئەمەش بۆ رێگریكردن له ئەگەری هەر رەفتارێكی كتوپڕ، كە لە لایەن خەڵكی تووڕەی ئەو شارەوە نیشان بدرێت.

فەرماندەیەكی سەربازی موسڵ رایگەیاند ، “بە لە بەرچاوگرتنی دۆخی شارەكە، هێزێكی سەر بە فەوجی سوات چواردەوری بینایەی پارێزگای مووسڵی تەنیوە، بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر حاڵەتێكی كتوپڕ”، ئەمەش وەك ئاماژەیەك بۆ هەر ئەگەرێكی نەخوازراو، كە لەوانەیە خەڵكی ئەو شارە تووڕەیی خۆی‌ لە گوفتارەوە بگۆڕێت بۆ رەفتار.

سەرچاوەكەی پۆلیس ئاماژەی بەوەشداوە، “ئەو هێزانە لە ترسی پێشێلكاری ئەمنی چواردەوری ئەو بینایەیان گرتووە”.

دوای ئەوەی لە یەكەم رۆژی جەژنی نەورۆز بەهۆی نغرۆبوونی بەلەمێكی گەشتیاری لە رووباری دیجلە لە شاری مووسڵ، كە بە هۆیەوە زیاتر لە 100 كەس گیانیان لەدەستدا و تا ئێستاش ژمارەیەكیان بێسەروشوێنن، خەڵكی ئەو شارە تووڕەیی خۆیان لە دژی كەمتەرخەمی و گەندەڵیی دەسەڵاتدارانی حكوومەتی ناوەندی و خۆجێیی پارێزگاكەیان هێنایە سەر شەقام و، داوای دەستلەكاركێشانەوە و سزادانی بەرپرسانی شارەكەیان دەكەن، بەتایبەت پارێزگار.

Back to top button