پەرلەمانتارێكی پارێزگای موسڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق: لەبەرامبەر رووداوەكەی موسڵ حكومەت كەمتەرخەم بێت دەی ڕووخێنین

 

دوای روودانی گیان لە دەستدانی نزیكەی سەد كەس لە ناوچەیەكی گەشیاری موسڵ, رووداوەكە كاریگەری گەورەی بە دوای خۆیدا هێنا, بە جۆرێك نوێنەرێكی موسڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای لەكارلادانی پارێزگار و جێگری پارێزگاری نەینەوا دەكات، هۆشداریش دەداتە حكومەت كە لە ئەگەری كەمتەرخەمی نواندن لە بەدواداچوون بۆ پرسی ژێر ئاوكەوتنی بەلەمێكی گەشتیاری لە پارێزگاكەیان، كار بۆ رووخاندنی دەكەن.
ئەحمەد جبوری، یەك لە نوێنەرانی موسڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە نوسراوێكدا داوا لە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكات هەریەك لە پارێزگ اری موسڵ و جێگرەكەی لە پۆستەكانیان دوربخاتەوە.
جبوری رایگەیاندووە: بەهۆی ئەوەی پارێزگاری موسڵ و جێگرەكەی كەمتەرخەمی و كەموكورتی لە جێبەجێكردنی ئەرك و لێپرسیراوێتیەكانیان هەیە، وە بەڵگەی پێویست هەیە كە دەیسەلمێنێت سامانی گشتیان بەفیڕۆداوە و پۆستەكەی بۆ بەرژەوەندی خۆی بەكارهێناوە، بۆیە داوای دەكەم لە پۆستەكانیان دوربخرێنەوە.
ئەو پەرلەمانتارە لە لێدوانێكیشدا سەبارەت بە ژێر ئاوكەوتنی بەلەمێكی گەشتیاری لە موسڵ كە بووە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە 100 كەس رایگەیاندووە:”ئەوەی رویدا كارەساتێكی گەورەیە، كەموكوڕی لە حكومەتی ناوخۆیی موسڵ و حكومەتی ناوەند هەیە، رۆژی یەكشەممە هەڵوێستی توندمان دەبێت و ئەگەر حكومەتی ناوەندی كاری پێویست نەكات بۆ لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی روداوەكە، حكومەت دەڕووخێنین.

Back to top button