سبەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بارەی دەركردنی پەكەكە لە شنگاڵ دەنگ دەدات

 

دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو پەكەكە لە شنگاڵ و ناوچەكانی خانەسۆر و دەوروبەری سنونێ‌ چەند بنكەو بارەگایەكی كردەوە, جگە لەوەی بوونە بەر بەست لەبەردەم گەڕانەوەی خەلكی ناوچەكە, رووبەروو بوونەوە لە نێوان پێشمەرگە و ئە هێزە روویداوە, ئەگەر چی وەك یەكەیەكی سەر بە حەشدی شەعبی تۆمار كراون, چەندین جار لەگەڵ هێزەكانی سوپای عێراقیش رووبەروو بوونەتەوە, ئەندامێكی ئەنجومەنی‌ نوێنەرانی‌ عیراق لە فراكسیۆنی‌ پارتی‌ رایگەیاند، سبەینێ یەكشەممە پەرلەمان دەنگ لەسەر دەركردنی‌ هێزەكانی‌ پەكەكە لە قەزای‌ شنگال دەدات.

شیروان جەمال، پەرلەمانتاری‌ فراكسیۆنی‌ پارتی‌ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە كۆنفڕانسێكی‌ رۆژنامەنووسی هاوبەشدا لەگەڵ نەوزاد هادی‌، پارێزگاری‌ هەولێر رایگەیاند: “هێزەكانی‌ پەكەكە لایەنی‌ عیراقی نین و بوونیان لە شنگال نایاساییە”.

راشیگەیاند: “سبەینێ لە دانیشتنەكەی‌ پەرلەماندا هاوكات لەگەڵ دەنگدان لەسەر دورخستنەوەی‌ پارێزگاری‌ نەینەوا و جێگرەكەی‌ لە پۆستەكەیان دەنگیش لەسەر دەركردنی‌ هێزەكانی‌ پەكەكە دەدرێت لەشنگال و ئەو ملیشیایانەی‌ لە پارێزگای‌ نەینەوا بڵاوەیان پێكراوە”.

روونیشیكردەوە، پێشنیازەكەی‌ عادل عەبدولمەهدی‌، لەبارەی‌ دورخستنەوەی‌ پارێزگاری‌ نەینەوا و جێگرەكەی‌ لە پۆستەكەیان بەهۆی‌ رووداوەكەی‌ موسڵەوە گەیشتووەتە پەرلەمان و سبەینێش دەنگی لەسەر دەدرێت.

ئاماژەی‌ بەوەشكردووە، لیژنەی‌ لێكۆڵینەوەی‌ پەرلەمانی‌ بۆ رووداوەكەی‌ نەینەوا لەگەڵ سەرۆكی‌ پەرلەمانی‌ عیراق لەبارەی‌ پێشنیازەكەی‌ عادل عەبدولمەهدی‌ كۆبوونەتەوە و ئاماژەیان بە بڵاوبوونەوەی‌ گەندەڵی‌ ئیداری‌ و دارایی و كەمتەرخەمییەكان كرد لە پارێزگاكە.

Back to top button