بەرپرسێكی ئەمریكا: خەلافەتی داعش رووخا, بەڵام داعش هێشتان ماوە
دوای ئەوەی ئەمڕۆ هێزەكانی سوریای دیموكراتیك كۆتای خەلافەتی داعشیان راگەیاند لە رۆژئاوا و سوریا, باڵیۆزی پێشووی ئەمەریكا لە ئیسرائیل رایگەیاند، ئەو خەلافەتەكەی رێكخراوی داعش رایگەیاندبوو، رووخا و تێكشكا، بەڵام داعش نا.
مارتن ئیندیك، باڵیۆزی پێشووی ئەمەریكا لە ئیسرائیل ، لە گفتوگۆیەكدا، لەگەڵ كەناڵی فۆكس نیوزی ئەمەریكا گوتی: “ئێستا كە داعش هیچ رووبەرێكی لەبەردەستدا نەماوە، بە مانای كۆتاییهاتنی داعش و هەڕەشەكانی نایەت”.
روونیشی كردەوە، یەكێك لە گرفتەكان كە لە داهاتوودا دێتە پێش، ئەوەیە رێكخراوەكە بە شێوازی دیكە هێرشی تیرۆریستی ئەنجام دەدات.
ئەمڕۆ 23ی ئادار/ مارسی 2019، هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە)، تێكشكاندنی داعشی لە دوایی پێگەدا، لە باغۆز رایگەیاند بەمەش رێكخراوەكە هیچ رووبەرێكی زەوی لە عێراق و سووریا لە ژێر دەسەڵات نەماوە.