ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی راگرتنی پشتیوانی سه‌ربازی له سوپای عێراق ده‌كات
خواكوڕك
پهdوهندی و به‌شداری كردنی فراوانی حه‌شدی شه‌عبی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوپای عێراق، نیگه‌رانی لای ئه‌مریكیه‌كان دروست كردووه و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ڵاتهش هۆشداری ده‌دات.
رۆژنامه‌ی واشنتۆن بڵاوی كردۆته‌وه، هه‌ماهه‌نگی نێوان سوپای عیراق و چەکدارانی حەشدی شەعبی بووەتە هۆکاری نیگەرانبوونی بەرپرسانی ئەمریکا، چونکە ئه‌و هاوکاریه ئاسمانیانه‌ی پیشکەش بە سوپای عێراق دەکەن، ئەو هاوکارییە حەشدی شەعبیش دەگرێتەوە.
بەپێی راپۆرتێكی ئه‌و ڕۆژنامەیه، بەشداری فراوانی میلیشیا شیعەکانی نێو سوپای عێراق کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن لە شەڕی ئازادکردنەوەی مووسڵدا، ئەمریکای نێگەران کردووە و هوشداری ئەوەیان داوە کە یارمەتییە سەربازییەکان بۆ سوپای عێراق ڕادەگرن.
ڕۆژنامەکە لەسەر زاری بەرپرسانی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکاوە ڕایگەیاندووە، کە سوپای عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ حەشدی شەعبی “کە لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە پشتگیری دەکرێن” بەرەوپیشچوونێکی زۆری بەرەو شارۆچکەی تەلعفەر کردووە و چەند ناوچەیەکیان کۆنتڕۆڵ کردووە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئەو یەکە سەربازییانە لە هەوڵی بڕینی ڕێگای نێوان باشووری ڕۆژئاوای مووسڵ و سووریادان لەکاتێکدا هێزەکانی پیشمەرگە و سوپای عێراقیش لە باکوور و ڕۆژهەڵاتەوە فشارێکی زوریان بۆ سەر داعش دروست کردووە.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه حەشدی شەعبی سەربە ئێرانە و لەدژی ئەمریکان. هوشداریی ئەوەشیان داوە کە ئەمریکاییەکان ڕایانگەیاندووە، ئەوان پشتێوانیی سەربازی بۆ سوپای عێراق ڕادەگرن ئەگەر لەگەڵ حەشدی شەعبی جیا نەبنەوە.