نوسەرێكی عەرەب هۆكاری سەردانەكەی بەرهەم ساڵح بۆ موسڵ ئاشكرا دەكات, بزانن بۆ هێڕشی كرا سەر
دوای ئەوەی دوێنێ لە موسڵ كەس و كاری قوربانیەكانی رووداوی نقوم بوونی بەڵەمێكی گشتیاری لە یەكێك لە ناوچە گەشتیاریەكانی ئەو پارێزگایە هێڕشانكردە سەر بەرهەم ساڵح, نوسەرێكیش هۆكارەكانی پشت سەردانەكە ئاشكرا دەكات دەڵێت:”بەرهەم سالح پابەندە بەو بەڵێنەی كە پێش بوونی بە سەرۆك كۆمار بە ئێرانی داوە كە تا سەرۆك كۆماربێت پشتیوانی لە حەشدی شەعبی بكات”.
محەمەد الحەمدانی نوسەر و رۆژنامەنوس لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فیسبوك دەنوسێت:” هەر ئەو شەوەی كەشتییەكەی موسڵ نقوم دەبێت، قەیس خەزعەلی پەیوەندی بە ئاراس جەنگی ڕاوێژكاری بەرهەم ساڵح دەكات و داوای لێدەكات بەپەلە بەرهەم بگاتە موسل بۆئەوەی خاوەنی دوورگەی گەشتیاری غابات موسڵ تاوانبار نەكرێت كە سەركردەی عەسائیبی ئەهل حەق (حیدر الساعدی)یە ناسراوە بە حەیدەر ڕینگۆ، ناوبراوو سەرپەرشتی پڕۆژە بازرگانییەكانی قەیس خەزعەلی دەكات لە موسڵ”.
هەروەها ئەو نوسەرە دەشڵێت:” بەرهەم ساڵح كە دەگاتە موسڵ كۆبونەوە لەگەڵ سەرۆكی پەرلەمان و ژمارەیەك لە پەرلەمانتار و بەرپرسی ئیدارەی پارێزگای موسڵ دەكات، لەوێدا پارێزگاری موسڵ (نوفل عاكوب) تاوانبار دەكرێت بەوەی كەمتەرخەم بووە و دەبێت لیژنەی لەسەر دروست بكرێت”.
پارێزگاری موسڵ (نوفل عاكوب) لەوەڵامدا دەڵێت: من تاوانبار نیم، بەڵكو خاوەنی دوورگەكە تاوانبارە كە سەركردەیەكی حەشدی شەعبییە و نزیكە لە قەیس خەزعەلییەوە و منیش دەسەڵاتم بەسەر ئەواندا لەم شارە نییە.
بەرهەم سالح بەم قسانەی پارێزگاری موسڵ توڕە دەبێت و لەو كۆبونەوەیەدا پارێزگار دەردەكاتە دەرەوە.
نوفل عاكوب لەوەڵامدا بە بەرهەم ساڵح دەڵێت: بەداخەوە تۆ هاتویت پارێزگاری لە حەشدی شەعبی بكەیت و بۆیان پەردەپۆش بكەیت و تاوانەكە بخەیتە ئەستۆی من.
سەرچاووە… نووسەر و ڕۆژنامەنووس محمد الحمدانی.