سووده سهر سوڕهێنهرهكانی كهنگر بزانه ..!
کهنگر گیایەکی خۆڕسکە کە لە وەرزی بەهارانە لە ناوچە کوێستانییەکان دەڕوێ، یەكەمجار لە وڵاتی ئەسیوپیا و قارەی ئەمریكای باشوور دۆزراوەتەوە و بۆ خۆراك كەڵكی لێوەر گیراوە, دواتر بەدنیادا بڵاو بۆتەوە.
ئەم جۆرە گیایە لە بەهاران خەڵكی ئارەزووی زۆری دەكەن، لە سەدەی 16ی زاینی تەنیا خۆراكی خانەدان و دەوڵەمەندەكان بوو، یۆنانییەكان و میسرییە كۆنەكان بەردەوام بەكاریان دەهێنا بۆ چالاك كردنی پرۆسەی هەرس كردن و پزیشكانیش لە ئەوروپا بۆ نەخۆشییەكانی گورچیلە و زراو كەڵكی زۆر لە كهنگر وەردەگرن.
رەنگە زۆرێكمان بەبێ ئەوەی سوودە گرنگەكانی كهنگر بزانین، حەز بە خواردنی بكەین، ئێمەش لێرەدا گرنگترین سوودەكانی خواردنی كهنگرتان پێ ئاشنا دەكەین.
یەكەم: زۆربەی وڵاتانی دنیا بۆ زیادکردنی هەست و حهزی سێکسی کەڵک لە گیای کهنگر وەردەگرن و بێگومان کاردانەوەی باشی هەیە لە سەر زیاد کردنی هەستی سێکسی مرۆڤەکان.
دووەم: كهنگر لە پرۆسەی هەرسكردنی خۆراكەكانی ناو گەدە رۆڵێكی باش دەگێڕێت، بۆیە گرنگە دوای نان خواردن پەلكێك كهنگر بخۆن.
سێیەم: خواردنی كهنگر هێز و توانای زۆر بە جەستە دەبەخشێت.
چوارەم: كهنگر یەكێكە لەو خۆراكانەی سوودی زۆری دەبێ لە چارەسەركردنی نەخۆشی كەمخوێنی و نەخۆشییەكانی هەناو و زەردوویی.
پێنجەم: خواردنی كهنگر دەبێتە هۆی دروستبوونی بەكتریا سوودبەخشەكان لە جەستەی مرۆڤ و بەكتریا زیانبەخشەكانیش لەنێو دەبات.
شەشەم: كهنگر دەوڵەمەندە بە دژە ئۆكسید، كە رێگری لە تووشبوون بە شێرپەنجەی پێست دەكات.
حەوتەم: رێژەی كۆلیسترۆل “چەوری” لە خوێن كەم دەكاتەوە.