ئەمڕۆ پارتی و یەکێتی لە پیرمام کۆدەبنەوە
بڕیارە ئەمڕۆ پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆ ببنەوە و گفتوگۆ لەسەر پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەت بكەن.
پاش ئەوەی لەتیف شێخ عومەر، گوتەبێژی فەرمیی یەکێتی ئاشکرای کرد کە لەم هەفتەیەدا کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی ئەنجام دەدرێت لەبارەی پشکی یەکێتی لە کابینەی نوێی حکوومەت. کەمێک لەمەوبەر، کەناڵی (کوردستان ٢٤) لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاوی کردەوە کە کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ یەکشەممە لە پیرمام بەڕێوە دەچێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان شانده‌كه‌ی پارتی پێكدێت له كه‌مال كه‌ركووكی، كاكه‌مین نه‌جاڕ، هێمن هه‌ورامی، دڵشاد شه‌هاب، عه‌لی حوسێن، عه‌لی عه‌ونی و فرسه‌ت سۆفی. شانده‌كه‌ی یه‌كێتیش بریتین له عیماد ئه‌حمه‌د، ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا، بافڵ تاڵه‌بانی، شاڵاو كۆسره‌ت، عه‌دنان حه‌مه‌ی مینا، لاهور تاڵه‌بانی و له‌تیف شێخ عومه‌ر.
رۆژی چواری ئه‌م مانگه له هه‌ولێر پارتی و یه‌كێتی رێككه‌وتنێكی سیاسیان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان واژۆ كرد.