كۆبوونەوەی شاندی پارتی و یەكێتی دەستیپێكرد

كەمێك پێش ئێستا شاندی دانووستانكاری یەكێتی نیشتمانی كوردستان گەیشتە بارەگای مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پیرمام و كۆبوونەوەی نێوانیان بۆ تاوتوێكردنی پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەستیپێكرد.

به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ زانیارییانه‌ی ده‌ست خواكورك كه‌وتوون: لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی شاندی پارتی و یەكێتی گفتوگۆ لەبارەی پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەت دەكەن. ھەروەھا تاوتوێی بەركەوتەی یەكێتی لە حكوومەت دەكرێت. پێشتر یەكێتی داوای چەند پۆستێكی لە پارتی كردبوو، ئەمڕۆ شاندی پارتی لەسەر ئەو پرسە گفتوگۆ لەگەڵ شاندی یەكێتی دەكات.

هاوكات خواكورك له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای سیاسی زانیویه‌تی: یەكێتی داوای 24% پۆستەكانی حكوومەتی لە پارتی كردووە، پارتیش پێی وایە ئەو رێژەیە زۆرە، چونكە یەكێتی 21 كورسی پەرلەمانی ھەیە.

شاندی پارتی پێكھاتووە لە كەمال كەركووكی، كاكەمین نەجاڕ، عەلی حوسێن، ھێمن ھەورامی، عەلی عەونی، فرسەت سۆفی، دڵشاد شەھاب. شاندی یەكێتی بریتین لە عیماد ئەحمەد، رەفعەت عەبدوڵڵا، شاڵاو كۆسرەت، لاھور شێخ جەنگی، عەدنان حەمە مینە،لەتیف شێخ عومەر.

 

Back to top button