كۆڕه‌ك تیلیكۆم: بڕیاری ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و گه‌یاندنی عێراق زاڵمانه‌یه
ده‌سته‌ى راگه‌ياندن و گه‌ياندنى عێراقى فه‌رمانى داوه به بڕينى لێكبهستنهوهى نێوان كۆڕه‌ك و كۆمپانياكانى دیكه. له‌و باره‌یه‌وه، كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلیكۆم له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئه‌و بڕیاره‌ی به “زاڵمانه” وه‌سفكردووه. هه‌روه‌ها داوای لێبوردنی له هاوبه‌شه‌كانی كردووه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه وێنه‌یه‌كی بۆ (خواكوڕك) نێردراوه، كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلیكۆم، راشیگه‌یاندووه، “ئه‌م ده‌سته‌یه ویستویه‌تی سزای هاووڵاتیان بدات و بێبه‌شیان بكات له‌م خزمه‌تگوزارییه و زه‌ره‌ر به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان بگه‌یه‌نێ له جیاتی ئه‌وه‌ى بیر له چاره‌سه‌رى تری به‌كه‌ڵك بكاته‌وه و له سه‌رمێزی گفتوگۆ‌و راگۆڕینه‌وه دابنیشێ، به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیانی بن پێ كردووه و زه‌ره‌رى له ناوبانگی كۆمپانیاكه‌مان داوه”.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
راگه‌یاندراوێكی رۆژنامه‌وانی له كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلیكۆمه‌وه سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی نێوان كۆمپانیاكان
كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلیكۆم به‌داخه‌وه ئاگاداری به‌شداربووانی ده‌كاته‌وه كه ده‌سته‌ى راگه‌یاندن و گه‌یاندنی عێراقی فه‌رمانی داوه به بڕینی لێكبهستنهوهى نێوان كۆڕه‌ك و كۆمپانیاكانی تر به‌هۆی بۆچوونی جیاواز سه‌باره‌ت به واژۆكردنی گرێبه‌ستی تایبه‌ت به خزمه‌تگوزاری پارێزگاری كردن له ژماره، ئه‌و بڕیاره‌ی كۆڕه‌ك به بڕیارێكی نا دادپهروهرو زاڵمانه‌ی ده‌بینێ به‌رامبه‌ر به مافی به‌شداربووان و كۆمپانیاكه.
هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و گه‌یاندنی عێراقی كاتی پێویستی بۆ دیراسه‌ت كردن و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى بڕیاری واژووكردنه‌كه به كۆڕه‌ك نه‌دا، به‌ڵكو پێویست بوو ده‌سته‌كه چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی فه‌رمی كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلیكۆم بكات دوای ئه‌وه‌ى كاتێكی گونجاوی بۆ ده‌ڕه‌خساند بۆ وه‌ڵامی په‌یوه‌ست به‌م بابه‌ته‌وه .
هه‌ر جیاوازیه‌ك له بۆچوون له نێوان ده‌سته‌و كۆمپانیاكان هه‌بێت پێویسته به‌ته‌واوى به دوور بێت له تێوه‌گلاندنی به‌شداربوو له‌م جیاواز بینیه و سزادانیان.
له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه واده‌زانین كه بڕیاری ده‌سته‌ى راگه‌یاندن و گه‌یاندن زاڵمانه‌یه و نادادپه‌روه‌رییانه‌یه و له به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیانیدا نیه، به‌ڵكو ئه‌م ده‌سته‌یه ویستویه‌تی سزای هاووڵاتیان بدات و بێبه‌شیان بكات له‌م خزمه‌تگوزارییه و زه‌ره‌ر به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان بگه‌یه‌نێ له جیاتی ئه‌وه‌ى بیر له چاره‌سه‌رى تری به‌كه‌ڵك بكاته‌وه و له سه‌رمێزی گفتوگۆ‌و راگۆڕینه‌وه دابنیشێ، به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیانی بن پێ كردوه‌و زه‌ره‌رى له ناوبانگی كۆمپانیاكه‌مان داوه.
ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نیه كۆمپانیای كوره‌ك تیلیكۆم خۆی له پێگه‌ی رووبه‌ڕوو به بڕیاری زاڵمانه ده‌رهه‌ق به‌خۆی ده‌بینێته‌وه واده‌بینێ كه به‌ئامانج كراوه، له كاتێكدا وامانده‌زانی هه‌موو جۆره پشتگیریه‌ك ده‌كرێین چونكه تاكه كۆمپانیای نیشتیمانیین و ده‌سته‌كه‌ش هاوپشكی ستراتیژیمانه له كه‌رتی گه‌یاندندا.
به‌م هۆیه‌وه كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلیكۆم به‌داخه‌وه‌یه كه پرسه‌كان به‌م ئاقاره گه‌یشتن و داواى لێبوردن له به‌شداربووانی ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م بڕینه بێ پاساوه‌ى نێوان كۆمپانیاكان و به‌ڵێنیان پێده‌دات كه كارده‌كات بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م كێشه‌یه به زووترین كات و ئه‌مه له پێشینه‌ى كاره‌كانی ده‌بێت، هه‌روه‌ها هیوا ده‌خوازێت كه ده‌سته‌ى راگه‌یاندن و گه‌یاندنیش له‌م بڕیاره‌یان پاشگه‌ز ببنه‌وه‌و فه‌رمان بكه‌ن به دووباره به‌ستانه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كۆمپانیاكان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتی عێراقی.