وەزارەتی ناوخۆ: هەموو بە هێزی سەربازی پاڵاوگە نایاساییەكانی نەوت لە هەرێمی كوردستان دادەخات, چەند یەكەیەكی سەربازی خرانە ئامادەباشی
دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو چەند پالاوگەیەكی نایاسای نەوت لە هەرێمی كوردستان داخران, وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە فەرمانێكی وەزاریدا، بڕیاریدا، لیژنەی ئەمنی بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری داخستنی پاڵاوتگە نایاساییەكان پێكبهێنێت.
بە گوێرەی بڕیارەكە كە وێنەیەكی دەستی(خواكوڕك) كەوتووە هێزەكانی زێرەڤانی، ئاسایش، پۆلیسی پاراستنی نەوت و گاز، پۆلیسی ژینگە و دارستان، بەرگری و فریاكەوتن، پۆلیسی پارێزگاكان بەشداری دەكەن.
هەروەها لە بڕیارەكەدا ئەوەش روونكراوەتەوە، ئەو لیژنە ئەمنییانەی پێكدەهێنرێن، 50 ئەفسەر و كارمەند لە خۆ دەگرن بۆ هەر پارێزگایەك.
لە نووسراوەكەدا تەنیا ئاماژە بە ناوی پارێزگاكانی (هەولێر، دهۆك، سلێمانی) كراوە.
لە فەرمانە وەزارییەكەی وەزارەتی ناوخۆدا، كە بە ژماره (5436) ئەمڕۆ (24ی ئازار/ مارسی 2019) دەرچووە و وێنەیەكی بە دەست كوردستان24 كەوتووە، هاتووە: “پاڵپشت بە بڕیاری سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران/ ئەنجوومەنی هەرێمی بۆ كاروباری نەوت و گاز، ژمارە (3830 لە 5/8/2018) بڕگەی (3) و بە پێی ئەو دەسەڵاتەی پێمان دراوە لە یاسای وەزارەتی ناوخۆ ژمارە 6ی ساڵی 2009 بڕیارماندا بە:
یەكەم: پێكهێنانی 3 هێزی هاوبەشی تایبەت بەم شێوەیەی خوارەوە لە هەرسێ پارێزگای (هەولێر، سلێمانی، دهۆك) بە مەبەستی لابردنی ئەو پاڵاوتگە نایاساییانەی كە لە بڕیاری سەرەوە دیاریكراوە و سەرەڕای ئاگاداركردنەوەیان لە لایەن وەزارەتی ناوخۆوە بەڵام پابەند نەبوون بە بڕیاری لابردنەكە.
دووه‌م: ئه‌و هێزانه به فه‌رمانده‌یی ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی كه له بڕگه‌ی (1)ی هێزه هاوبه‌شه‌كان هاتووه، كارده‌كه‌ن له ژێر سه‌رپه‌رشتی لیژنه لاوه‌كییه‌كانی لابردنی پاڵاوتگه نایاساییه‌كان له هه‌ر پارێزگایه‌ك.
سێیه‌م: گشت پێداویستییه‌كانی ئه‌م هێزه هاوبه‌شه وه‌ك خواردن و به‌نزین له لایه‌ن سه‌رۆكی لیژنه لاوه‌كییه‌كانی لابردنی پاڵاوتگه نایاساییه‌كان له هه‌ر پارێزگایه‌ك دیاری ده‌كرێت و خه‌رج ده‌كرێت له‌و پێشینه‌یه‌ی كه ته‌رخانكراوه له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ لابردنی پاڵاوتگه نایاساییه‌كان.
چواره‌م: گشت پارێزگاره به‌ڕێوه‌كان هاوكاری ته‌واوی سه‌رۆكی لیژنه لاوه‌كییه‌كان ده‌كه‌ن له رووی دابینكردنی ئامێر و ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر و كرێن و هاوشێوه‌كانیان كه پێویست بێت بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری سه‌ره‌وه.
له هه‌رێمی كوردستان ده‌یان پاڵاوتگه‌ی نایاسایی له نزیك و ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان دامه‌زراوون و رۆژانه بڕێك سووته‌مه‌نی به‌رهه‌مده‌هێنن و به‌شێك له‌و پاڵاوتگانه به هۆكاری سه‌ره‌كی پیسبوونی ژینگه و شێواندنی زه‌وییه كشتووكاڵییه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كرێن.