یەكەم پاسپۆرت بە ناوی پارێزگای هەلەبجە دەرچوو بەڵام لە بری ناوی هەلەبجە ناوی پارێزگای سلێمانی لەسەرە
دوای ئەوەی هەلەبجە كرایە پارێزگار هەموو هەولەكان وەگەڕخران بۆ كردنەوەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەكانی پێویست بۆ پارێزگایەك, دوای هەوڵدانێكی زۆر لەگەڵ حكومەتی عێراق, بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت لە ھەڵەبجە كرایەوە، سارا یەكەم كەس بوو ببێتە خاوەن پاسپۆرت، بەڵام لەسەر پاسپۆرتەكەی ناوی ھەڵەبجەی تێدانییە و نووسراوە عێراق – سلێمانی، ئەو دڵخۆش بوو بەوەی یەكەمین كەس بووە لە پارێزگای ھەڵەبجە كە پاسپۆرت لە شارەكەی خۆی وەربگرێت، بەڵام وەك خۆی دەڵیت: “زیاتر دڵخۆش دەبومم ئەگەر لەسەر پاسپۆرتەكەی ناوی پارێزگاكەی خۆی لەسەر بوایە”.
بەڕێوبەری پاسپۆرتی ھەڵەبجە دەڵێت: “بەڕێوەبەرایەتییەكە سەربەخۆیە و سەر بەڕەگەزنامەی گشتی ھەولێرە ئەوەی كە تا ئیستەش نووسراوە عێراق – سلێمانی، تەنھا بەھۆی ئەوەی نەیانتوانیوە دیزاینی پاسپۆرتی ھەڵەبجە ئامادەبكەن، بۆیە 100 پاسپۆرتیان بەو شێوەیە بۆ ھاتووە، دواتر لەسەر ھەموو پاسپۆرتەكان ناوی پارێزگای ھەڵەبجەش دەبێت”.
كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت كارئاسانییەكی زۆر بۆ ھاووڵاتییانی سنوورەكە دەكات، بڕیارە ھەر یەك لە بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە، ھاتووچۆ و كارتی نیشتمانی لە ئایندەیەكی نزیكدا لە شارەكە بكرێنەوە.
هەڵەبجە، لە 13ی ئاداری ساڵی 2014، بە بڕیاری نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بوو بە پارێزگا، تا ئێستاش تا ئێستاش ژمارەیەك فەرمانگەی فیدرالی لە پارێزگاكە كراوەتەوە.