یاریزانێكی ئیسرائیل سوجدە دەبات

 

لە میانەی یاریەكی تۆپی پێدا كە لە پاڵاوتنەكانی وڵاتانی ئەوروپا بەڕێوە چوو یاریزانێكی ھەلبژاردەی ئیسرائیل دوای تۆماركردنی گۆڵێك لە نێو یاریگادا سوجدەی برد.
موئەنەس دبور یاریزانی ھەڵبژاردەی ئیسرائیل كە لە نەتەوەی عەرەبە لەگەڵ تۆمار كردنی گۆڵی چوارەم و ھەژاندنی تۆڕی ھەڵبژاردەی نەمسا سوجدەی بردوو بەو گۆڵەی توانی ھەلبژاردەی ئیسرائیل لە مەترسی رزگار بكات و یاریەكەیان بە چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ بردەوە.

Back to top button