ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی: لەم مانگە دوو كۆبوونەوەی گرنگ لەگەڵ یەكێتی ئەنجامدراوە

دوای ئەوەی ئەمڕۆ هەردوو شاندی مەكتەبی سیای پارتی و یەكێـی لە پیرمام كۆبوونەوەو لە راگەێندراوێكدا وێڕای بەرەو پێشڤەچوونی زیاتر ئاماژە بە كۆبوونەوەی دیكەدرا, ئەندامێكی سەركردایەتی پارتیش رایدەگەیەنێت كە لەم مانگە دوو كۆبوونەوەی سەركەوتوو ئەنجامدراوە لە ینَوان پارتی و یەكێتی.
ئاراس حەسۆ میرخان ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فیسبوك نوسیویەتی:” لەم مانگە دوو كۆبونەوەی زۆر سەركەوتوو لەگەڵ (ی.ن.ك) بۆ پێكهێنانی حكومەت ئەنجام دران.
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی پارتی دەلێت:”  راستە رێك نەكەوتین بەڵام باش لە یەكتری تێگەیشتووین”.
ئاراس حەسۆ ئاماژە بە چەند خالێك دەكات و دەڵێت:” ئێستا هەموو لایەك دەزانن كە
– پارتی چەند بە پەرۆشە بۆ سەركەوتنی پڕۆسەی سیاسی لە كوردستان. بۆیە پارتییەكان دەبێت دڵیان گەورە بێت.
– پێكهێنانی حكومەت بەند نییە بەم كۆبونەوانە و پڕۆسەی سیاسی چیتر بۆ هیچ كەس و لایەنێك دوا ناكەوێت.
– پارتی ڕێز لە هەموو لایەنێك دەگرێت بەڵام رێزی مەزنی پارتی بۆ دەنگدەرانی كوردستانە و ئەم حكومەتە ئەوان چۆنییان ویستووە وا دەبێت.
– پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم و ڕاسپاردنی سەرۆكی حكومەت لە كاتی دیاریكراودا ئەنجام دەدرێ.
– تا ئەو كات لەگەڵ یەكێتی بەردەوام دەبین تا ڕێك بكەوین بەڵام حكومەت و خەڵكی كوردستان لە هەموو ڕێككەوتنێك و ڕێكنەكەوتنێك بۆ پارتی گرنگترە.
Back to top button