لەم کاتەدا خورما بخۆن
2019-03-25
خورما یەکێکە لەو خۆراکانەی سوودی جیاوازی بۆ جەستە ھەیە، بەڵام کاتێک بۆ خواردنی خورما ھەیە، کە زیاتر سوودەکانی بە جەستە دەگات.
کاتی بەیانییان کە لە خەو ھەڵدەستین، لەوانەیە حەز بە ھەموو خواردنێک نەکەین، بەڵام بێگومان نانی بەیانییان ژەمێکی سەرەکی و گرنگە و نابێت پشتگوێی بخەین، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت بزانین چ خۆراکێک بۆ بەیانییان زۆر بەسوودە، یەکێک لەو خۆراکانەی بەیانییان بە گەدەی بەتاڵ خواردنی زۆر بەسوودە، خورمایە.
بەیانییان خواردنی دوو بۆ سێ خورما، دوورت دەخاتەوە لە تووڕە بوون، بەسوودە بۆ بەھێزبوونی سیستەمی بەرگریی لەش، چارەسەری کێشەی کەمخوێنی دەکات، ھەروەھا بەھێزبوونی ھزر و چەندین سوودی دیکەی ھەیە.
Post Views: 124
تاگەکان
خوورما سوودەکانی خوورما2019-03-25