زیانەکانی خواردنی گۆشتە ئامادەکراوەکان

گۆشتە ئامادەکراوەکان لە ئێستادا لە تەواوی بازاڕەکان دەفرۆشرێت و خواستێکی زۆریشی لەسەرە، چونکە زوو بەردەست دەبێت و دەخورێت، لە هەندێک ناوچەش لە ژەمی بەیانیاندا زیاتر بەکاردەهێنرێت، بەڵام زیانێکی گەورە بە لەش دەگەیەنێت لەرووی تەندروستییەوە.

پێگەی dailymedicalinfo هەندێک لە زیانەکانی گۆشتە ئامادەکراوەکان دەخاتەڕوو:

1-بەهۆی بوونی بڕێکی زۆر لە  نیتراتی سۆدیۆم، کاریگەری سلبی دەخاتەسەر جگەر، چونکە دەگۆڕێت بۆ نیتریت و زیان بە چالاکیەکانی دەگەیەنێت.

2-ئەگەری ژەهراویبوونی جەستە زیاد دەکات، بەهۆی کۆبوونەوەی بەکتریا تێیدا.

3-بەگوێرەی توێژینەوەکان، هۆکارە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی گەدە و کۆڵۆن و پەنکریاس.

4-بەهۆی بوونی ماددەی “پوتیل هایدرۆکسی” ئەگەری زۆرە پێست تووشی هەوکردن بکات، بەتایبەت ئەگەر زۆر بخورێت.

5-لێدانی دڵ خێرا دەکات و دەبێتەهۆی ئازاری سەر سنگ، چونکە بڕێکی زۆر سۆدیۆمی تێدایە.

6-کاریگەری هەیە لەسەر سەرئێشە و ئارەقکردنەوەی لەش بەشێوەیەکی زۆر، گێژبوون، چونکە ئەو ماددە زیانبەخشانەی ناو گۆشتە ئامادەکراوەکان، کاریگەری لەسەر ترشیەکانی جەستە هەیە.

Back to top button