به‌رپرسی لقی سێ: داعش له ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك خه‌ریكی خۆرێكخستنه‌وه‌یه هێزه ئهمنیشهكانیش هیچیان پێ ناكرێت
به‌رپرسی لقی سێ پارتی له كه‌ركووك رایگه‌یاند: به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پار ساڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق كۆتایی هاتنی داعشی له عێراق راگه‌یاند، به‌ڵام له راستیدا ئه‌مه ده‌ركه‌وت كه هیچ راستی تێدانییه هه‌ر ماوه.
ده‌گوترێ داعش له رووی سه‌ربازییه‌وه شكستی هێناوه و كۆتایی پێ هاتووه له‌م باره‌یه‌وه دكتۆر محه‌مه‌د خورشید به‌رپرسی لقی سێ پارتی دیموكراتی كوردستان له كه‌ركووك له به‌رنامه‌ی دیڤچوون، كوردستان تیڤی میوان بوو گوتی: به‌گشتی ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه هه‌ڵسه‌نگێنین ده‌بینین داعش كۆتایی پێهاتووه به‌تایبه‌ت له عێراقیش به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كان له رێككه‌وتی 5/12 پار ساڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق كۆتایی هاتنی داعشی له عێراق راگه‌یاند، به‌ڵام له راستیدا ئه‌مه ده‌ركه‌وت كه هیچ راستی تێدانییه هه‌ر ماوه.
دكتۆر محه‌مه‌د خورشید گوتیشی: به‌تایبه‌تی پارێزگای كه‌ركووك ده‌بێت هه‌موومان ئه‌وه‌مان له بیر بێت له مانگی 8 بۆ 9ی ساڵی 2017 هێزه‌كانی عێراق به ناوچه‌ی حه‌ویجه تێپه‌ڕین، شتێك نه‌بوو به ناوی ئازادكردنی ئه‌م ناوچه‌یه ته‌نها تێپه‌ڕین بوو، به پێشبینی هه‌موو لایه‌ك و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیشه‌وه سه‌رووی 2000 هه‌زار چه‌كداری داعش له‌و سنووره هه‌بووبێت، له كاتی تێپه‌رینی هێزه‌كانی عێراقی هیچ چه‌كدارێكی داعش نه كوژراو نه ده‌ستگیركرا، له ناوچه‌كه بڵاوبوونه‌وه.
دكتۆر محه‌مه‌د خورشید گوتی: له‌دوای رووداوه‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر به چه‌ند رۆژێك چالاك و جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش زیادی كرد‌و رۆژانه‌ش چه‌ند كه‌س ده‌بوونه قوربانی، هه‌رگیز كۆتایی پێ نه‌هاتووه.
سه‌باره‌ت ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش چیان لێهاتووه، دكتۆر محه‌مه‌د خورشید به‌رپرسی لقی سێ پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: بێگومان ئه‌و پرسیارانه له هێزه عێراقیه‌كانیش كراوه له هه‌موو هێزه ئه‌منییه‌كانیش كراوه ئه‌م چه‌كدارانه‌ی داعش كه چیان لێهاتووه، هه‌ر له ناوچه‌كه مابوون و پهرتوبڵاوبوونهوه، جاریش به ناوی ئاڵا سپیه‌كه له ناوچه‌ی دووز سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه، له‌م دوای هه‌ندی له چه‌كداره‌كان به ناوی ئهنسارودین سه‌ریان هڵدایهوه، له‌واقعدا هه‌مان بیروبۆچوونی داعشه ، به‌ڵام ناوه‌كانیان گۆڕاوه.
دكتۆر محه‌مه‌د خورشید گوتیشی: به پێشبینی ئێمه له پارێزگای كه‌ركووك كرده‌وه تیرۆریستیه‌كانی داعش به شێوازێك گۆڕاوه به شێوازی رووبه‌رووبوونه‌وه و دانانی بازگه.
به‌رپرسی لقی سێ پارتی دیموكراتی كوردستان له كه‌ركووك رایگه‌یاند: داعش له گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك خه‌ریكی خۆرێكخستنه‌وه‌یه و هێزه ئهمنیشهكانیش هیچیان پێ ناكرێت، پێده‌چێت له ناوچه‌ی حه‌ویجه و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ریشی هه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌ی یارمه‌تیان بدات.
گوتیشی ناوچه سوننهیهكانیش له‌سه‌ر ده‌ستی تیرۆریستانی داعش به ته‌واوی وێرانكراوه پشتگوێ خراوه.