عەدنان عوسمان بانگەشەی خۆپێشاندان دەكات
خواكوڕك
لە پۆستێكی دا لەتۆری كۆمەڵایەتی فیس بووك عەدنان عوسمان، هەڵسوراوی حزبی گۆڕان دەنووسێت، ( شەممەی هەڵوێست) ڕۆژی شه‌مه له زۆربه‌ی شاروشارۆچکه‌کان دێینه سه‌رشه‌قام و پشتیوانی داخوازییه‌کانی مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌رو خانه‌نشینان و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کان ده‌که‌ین، که مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران پێشه‌وای ناڕهزایهتیهکانن و داخوازی خه‌ڵکی زوڵملێکراو به‌رزده‌که‌نه‌وه.
هەروەها لەنووسینەكەی دا دەلێت شەممەی هەڵوێستی بۆ كۆێیە؟ خۆشی وەڵام دەداتەوە و دەلێت بۆ ئه‌و حیزب وبهرپرسانهی که به‌شێک نین له‌م تاڵانکاریی و گه‌نده‌ڵییه له کوردستاندا هه‌یه، هه‌ڵوێستی خۆیان به‌یانبکه‌ن بۆ ڕای گشتی…. بێ ده‌نگیان و به‌م شێوه به‌شداریه له‌م حکومه‌ته شکستخواردووه زاڵمهدا؛ به‌رپرسیاریان ده‌کات له به‌رامبه‌ر گه‌لدا.
چاودێرانی سیاسی پێیان وایە لەپاش ئەو پۆستە هەر بە راستەوخۆ دەركەوت كە گۆڕان لەپشتی بایكۆتی مامۆستایانە و هیچ شتێك بەناوی ماف و داواكاری ماف نیە، ئەوەی هەیە لە سلێمانی پەیوەندی بە هێڵی گەرمی حزبی و داوای سیاسی گۆڕانەوە هەیە، هەر ئەویشە رێگا بە دەستپێكردنەوەی خوێندنی نەداوە لەو مانگوو نیوەدا.
هەروەها چاودێرانی سیاسی پێیان وایە خۆپێشاندانەكەی شەممە ئەگەری هەیە سەر بكێشێت بۆ هێرشی سەر بارەگاكانی پارتی و جارێكی تر سوتاندنەوەی بارەگاكانی پارتی لە سلێمانی.