كه‌شناسی سەرجەم ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌.. سبەی سێ شەممە 26ـی 3ـی 2019 …

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستاندا ئاسمان ھەور و باراناوی دەبێت، ھەندێک جار ھەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی سێ شەممە، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستاندا ئاسمان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواو دەبێت، پاشان بۆ ھەوری تەواو دەگۆڕێت، ئەگەری بارانبارینیش بەشێوەی پچڕ پچڕ ھەیە.

Back to top button