بەرگری شارستانی هه‌ولێر هۆشداری بە هاووڵاتییان ده‌دات

ئەفسەرێكی بەرگری شارستانی هەولێر هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان و داوا لە خەڵک و شۆفێران دەکات بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی باران بە وریاییەوە مامەڵە بکەن و کۆمەڵێک رێنمایی تایبەت بۆ خۆپاراستن لە ئەگەری روودانی لافاو دەخاتە روو.

رائید سەركەوت كاڕەش ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر لە لاپەڕِەی تایبەتی خۆی بڵاوی كردووەتەوە، چەند رێنوێنییەكی لەبارەی چۆنیەتیی خۆپاراستنی هاووڵاتییان لە كاتی دروستبوونی لافاو بۆ خۆپاراستن پێویستە، كەلوپەلی گرانبەها و فەرمی لە شوێنی بەرز دابنێن و سەرچاوەی كارەبا بكوژێنەوە كە كارت پێی نەما، هەوڵ بدە بە ژێر بەرزەپرد و ئەندەرپاس نەڕۆیت.

پێویستە هاووڵاتییان دوور بكەونەوە لە لێخوڕینی ئۆتۆمبێل و لەژێر تەلی كارەبا هاتوچۆ مەكەن و دوور بكەوە لە خانوو باڵاخانەی كۆن و شوێنە نزمەكان، هەوڵ بدە لایتی شەحنت لابێت و دەستكاری ئاوەڕۆی بەردەرگای ماڵەكەت مەكە” رائید سەرکەوت وای گوت.

دووپاتی دەکاتەوە، ئەگەر دەزانی خانووەكەت یان شوێنی مانەوەت سەلامەت نییە، چۆڵی بكە و بڕۆ شوێنی سەلامەتتر و منداڵی بچووك و ژن بەتەنیا لە ماڵەوە جێ مەهێڵە و لەكاتی هەر رووداوێك راستەوخۆ پێوەندی بكە بە ژمارەكانی بەرگری شارستانی 115 و 125 ئەو ڕێنوێنییانە لە كاتێكدایە لە شەوی ڕابردوو شەپۆلێكی بارانی زۆر ڕووی لە هەرێمی كوردستان كردووە و ئەگەری لافاو لە چەند شوێنێك هەیە.

 

 

Back to top button