زێباری : عەبادی دژە کوردە بۆیە لێنە گەراین ببێتەوە بە سەرۆك وهزیران
هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و وەزیری پێشووتری دارایی عێراق، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق بە “دژە کورد” ناو دەبات.
لە تویتێکیدا، هۆشیار زێباری نووسیویەتی: سیاسەتی دژە کوردانە و ئامۆژگاری ناتەندروستی نێوخۆی و نێودەوڵەتی، وای لە عەبادی کرد خوولی دووەمی وەك سەرۆك وەزیران لە دەست بدات.
زێباری دەشڵێت: ئێستا عهبادی دەیەوێت لەسەر حیسابی بودجە و مافەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەمان کاریگەری لەسەر عادل عەبدولمەهدی دروست بکات، بەڵام زۆر درەنگە بۆ ئەوە. لە ماوەی چوار ساڵی حکومڕانی حەیدەر عەبادی، هیچ کام لە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەرنەکران، بەڵکو هێرشی سەربازیی کرایە سەر هەرێمی کوردستان و هەوڵی نەهێشتنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان درا.