كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بێ ئەنجام كوتایی ھات
ئهمڕۆ دووشهممه به سهرپهرشتی كۆسرهت رهسوڵ عهلی جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتی مەکتەبی سیاسیی ئەو حزبە کۆبووەوە، بەڵام بە بێ ھیچ دەرنجام و ڕاگەیاندراوێکی فەرمی کۆتایی ھات.
سەرچاوەیەك لەناو مەكتەبی سیاسی یەكێتی بۆ (خواكوڕك) ئاشكرایكرد كە، کۆبوونەوەکەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی تایبەت بووە بە تاوتوێکردنی دواهەمین کۆبوونەوەی شاندی باڵای پارتی و یەکێتی کە دوێنێ لە پیرمام کۆبوونەوە، بەڵام یەکێتی لەو کۆبوونەوەیەدا نەیتوانیوە ھیچ بڕیارێک بدات.
سەرچاوەكە گوتیشی وا بڕیارە ھەفتەی داھاتوو پارتی و یەکێتی لەسەر ئاستی باڵا کۆببنەوە و بڕیاری یەکلاکەرەوە لەسەر پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و پرسە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان بدەن.